لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و گەشەپێدانی زیاتری خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و، لەبەر ڕۆشنایى برگەى (١/تەوەرەى چوارەم /کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا) لەسەر کۆنووسى کۆبوونەوەى ژماره (4)ى ئەنجومەنى وەزارەت، كه لەرێکەوتى (٢٢/٢/٢٠١٥) ئەنجام درابوو.
ئهمڕۆ چوارشهممه، ڕێكهوتی (18/3/2015) بهفرمانی وهزاری ژماره (9/5623) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی به ئیمزای د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بریاردرا بە دەرکردنى رێنمایى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.
ئهمهی خوارهوه دهقی مهرج و ڕێنماییهكانی خوێندنی باڵا/دكتۆرایه له زانكۆ حكومیهكانی ههرێمی كوردستان: یەکەم/ مەرج و رێنماییەکانى (خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان) و ڕێکخستنى پێشبڕکێ لە نێوان پێشکەشکاران و پێوەرەکانى سیستمى ڕیزبەندى بەپێى ڕێژەى خاڵ. 1. تێکڕاى نمرە (معدل)ى بەکالۆریۆس و ماستەر: أ. تێکراى نمرەى (60%) بۆ هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس مهرجه بۆ پێشكهش كردن (جگه له دهرچووانی كۆلێژهكانی پزیشكی و پزیشكی ددان و دهرمانسازی، كه رهچاوی تێكڕای كۆنمره ناكرێـت)، بۆیه تێکڕاى نمرەى (60%) هیچ خاڵ وەرناگرێت واتە (0) سفر (خاڵ) ی دەبێت و بە زیادبوونى هەر نمرەیەک یەک خاڵی بۆ زیاد دەکرێت ( بۆ نمونە ئەگەر پێشکەشکار تێکڕاى نمرەکەى (65%) شەست و پێنج بوو ئەوا (٥) پێنج خاڵ وەردەگرێت). ب. تێکڕاى نمرەى ماستەر (70%) پێویسته بۆ پێشكهشكردن، بۆیە ئهو كۆنمرهیه هیچ خاڵ وەرناگرێت، واتە (0) سفر (خاڵ) ی دەبێت و بە زیادبوونى هەر نمرەیەک یەک خاڵی بۆ زیاد دەکرێت (بۆ نمونە ئەگەر پێشکەشکار تێکڕای نمرەکەى (75%) حهفتاو پێنج بوو ئەوا (5) پێنج خاڵ وەردەگرێت. دواتر هەردوو خاڵى تێکڕاى نمرەى بەکالۆریۆس لەگەڵ تێکڕاى نمرەى ماستەر کۆدەکرێتەوە و دەبێتە خاڵى کۆکراوەى تێکڕاى نمرەى پێشکەشکار. تێبینى/ لەو حاڵەتەدا کە نیو نمرە یان زیاتر بێ بە نمرەى تەواو ئەژمار دەکرێت و لە نیو کەمتر لادەدرێت.درێژە....