بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپیدان و زمان ناوی وەرگیراوانی کۆرسی توانستی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت، لە کۆی (١١٤) فێرخواز کەبەشدارییان لە تاقیکردنەوە کردووە، (٢٥) فێرخواز کاندیدکراون کە توانیویانە بەرزترین کۆنمرە بەدەستبهێنن.
بەرێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان ئەو كاندیدە بەرێزانەی خوارەوە ئاگادار دەكەینەوە كە لە تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی دەرچون، رۆژی یەك شەممە كە دەكاتە بەرواری ٥/٤/ ٢٠١٥ پێش كاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ سەردانی بەرێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان بكەن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان، بە پێچەوانەوە مافی بەشدار بونیان نامێنێت و هیچ بیانویەكیش قبوڵ ناكرێت بۆ پەیوەندی نەكردن.
چۆنێتی هەڵبژاردنی كاندیدەكان:
سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی کاندیدەکان مامۆستا صلاح بابکر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپیدان و زمان وتی: پرۆسەكە لە رێگەی تاقیكردنەوەیەكەوە ئەنجامدراوە كە نزیكەی سێ كاتژمێری خایەندوە و پێكهاتبوو لە خوێندنەوە، تێگەیشتن، نوسین، گوێگرتن و گفتوگۆكردن. (١١٤) سەدوو چواردە فێرخواز بەشداریان لە تاقیكردنەوەكە كردووە ، ئەوە جگە لەوەی بە داخەوە بەشێك لە فێرخوازان بە هۆی دواكەوتنیان نەیانتوانی بەشداری بكەن. لە كۆتایدا بیست و پێنج ( ٢٥ ) كاندید توانیویانە بەرزترین نمرە بەدەست بهێنن. جگە لەوانە چەند كاندیدێكی یەدەگ هەیە كە نمرەی بەرزیان بەدەست هێناوە, بۆیە هەر كەسێك لە كاندیدەكان بە هەر هۆیەك بەشداری نەكات راستەوخۆ بە پێی ریزبەندی كاندیدە یەدەگەكان جێگەیان دەگرنەوە.
هەروەها وتیشی: ئەو فێرخوازانەی كە ناویان دەرنەچووە رەنگە بزانن فشارێكی زۆرمان لەسەرە و مامۆستای پسپۆریشمان كەمە، بۆیە داوایان لێدەكەین خۆیان بۆ تاقیكردنەوەكانی داهاتو ئامادە بكەن. تێدەگەین بەشێكیان پەكیان لە سەر بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی كەوتوە بۆیە ناتوانن داواكاری بۆ خوێندنی ماستەر پێشكەش بكەن، بەڵام هەموو لایەك دڵنیایان دەكەینەوە هەر كاتێك حكومەتی هەرێمی كوردوستان دەرگای دامەزراندن و گرێبەستی كردەوە بە زوترین كات ئێوەش وەردەگیرێن و كۆرسی درێژخایەنتان بۆ دەكرێتەوە. هەر كەسێكیش گومانی لە ئەنجامەكان هەیە دەتوانێت سەردانمان بكات.
پێداویستیەكان:
١/ فایلێكی شین
٢/ كۆپی پاسپۆرت و ناسنامەی باری شارستانی
٣/ یەك وێنەی رەنگاو رەنگ
٤/ كۆپی بروانامەی بەكالۆریۆس
٥/ بری ( ٨٥٠،٠٠٠) هەشت سەد و پەنجا هەزار بۆ كاندیدانی دەرەوەی زانكۆ و بری (٦٥٠،٠٠٠) شەش سەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقی بۆ ناوەوەی زانكۆ.
٦/ بەڵێنامە كە لە بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی زانكۆ پردەكرێتەوە.
زانیاری و مەرجەكان:
١/ كۆرسەكە (١٢) دوازدە هەفتەی فیعلی دەخایەنێت, ئەگەر پێویستبێت سێنتەر كۆرسەكە درێژ دەكاتەوە.
٢/ لە هەفتەیەكدا چوار رۆژ داوام دەكرێت و لە رۆژێكیشدا چوار كاتژمێر وانە دەخوێندرێت.
٣/ وانەكان لە كاتژمێر ٣:٣٠ پاش نیوەرۆ دەست پێدەكات و لە ٧:٣٠ ئێوارە كۆتایی دێت.
٤/ جگە لە وانە خوێندنی ناو پۆل, هەفتانە هەشت ( ٨ ) كاژێر ئەركی ماڵەوە و خوێندنی سەربەخۆ هەیە.
٥/ هەر فێرخوازێك رێژەی ئامادە نەبونی لە ٨% تێپەر بكات لە كۆرسەكە بێبەش دەبێت.
٦/ بە تەواوكردنی كۆرسەكە پێویستە فێرخواز بە لایەنی كەمەوە ئاستی بگاتە چوار و نیوی (4.5)IELTS .
ناوی کاندیدکراوان :