ڕۆژی یەك شەممە ٥/ ٤ / ٢٠١٥ زانكۆی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین لەمەراسیمێكی شایستەدا بنكەی تەندروستی زانكۆ كرایەوە .
لەمەراسیمەكەدا سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و سەرۆكی سكوڵی پەرستاری ئامادەبوون، دواتر پەرستاری زانكۆیی ڕاهێنراو (نەبەز علی احمد) وەكو لێپرسراوی بنكەكە دەست بەكاربوو .
جێی ئاماژەیە بنكەی تەندروستی زانكۆ جگە لەڕۆژانی پشوو ڕۆژانە لەكاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١ی دوانیوەڕۆ كراوە دەبێت بەڕووی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران .