رۆژی دووشەممە ٦ / ٤ / ٢٠١٥ بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاكییە هونەرییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و هونەر لەڕانیە پێشانگایەكی شێوەكارییان بۆ كچە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ( مەهناز ئەرزانی ) كردەوە .
پێشانگاكە بەئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و قائیمقامی ڕانیە و چەندین كەسایەتی دیاری ناوچەكە بەڕێوەچوو، لەپێشانگاكەدا چەندین وێنەی سروشتی كوردستان و كەسایەتی ناوداری كورد نمایش كرابوون .
لەكۆتایدا (د.ئاراس عبدالرحمن ) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاكییە هونەرییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین رێز و سوپاسی زانكۆی ڕاپەڕینی ئاراستەی كچە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ( مەهناز ئەرزانی ) كرد .