University of Raparin Logo

کۆلێژێک بۆ پەرەپێدانی توانای مامۆستایان دەکرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

(د.عەلى دوغرمەچى) سەرۆکى بۆردى ئەمینداران و سەرۆکى زانکۆى (بیل کەند)ی تورکیا و وەفدێکى هاوڕێى سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان کرد، لە لایەن وەزیری خویندنی باڵا و ڕاوێژکارانی وەزیرەوە پێشوازییان لێکرا.

 لە وتەیەکیدا  د.علی دوغرمەچی پوختەیەکى دەربارەى تێڕوانینى زانکۆکەیان و هاریکارى و هەماهەنگى لە بوارى پەروەردە لەگەڵ هەرێمى کوردستان خستەڕو، بۆ ئەوەش جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە وەک هەمیشە لە هەوڵى توندوتۆڵکردنى پەیوەندییەکانیانن لەگەڵ هەرێمى کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژەى بە پڕۆژەیەکى نوێی زانکۆکەیان کرد کە بریتیە لە کردنەوەى کۆلێژێک بەناوى (کۆلێژى پەرەپێدانى تواناى مامۆستایان) لە هەرێمى کوردستان، ڕاشیگەیاند: کۆلێژەکە تایبەت دەبێت بەپەرەپێدانى تواناى مامۆستایان و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و تواناکانى وانەوتنەوە بۆ مامۆستایان، سەرۆکى زانکۆى (بیل کەند) ئەوەشى ڕونکردەوە لە ئێستادا سەرگەرمى ئامادەکارى پڕۆپۆزەڵێکن تا لە ئایندەیەکى نزیکدا پێشکەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بکەن.

لە بەرامبەردا وەزیرى خوێندنى باڵا  ئاماژەى بەدۆخى زانکۆکان لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند: کە وەک وەزارەت خۆشحاڵ دەبن کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو زانکۆیانەى کە ڕانکەکانیان بەرزە پەرەپێبدەن.

سەبارەت بەداواکەشیان بۆ کردنەوەى کۆلێژێکى زانکۆکەیان لە کوردستان، د.یوسف گۆران دڵنیایکردن کە پڕۆپۆزەڵەکەیان بەهەند وەردەگرێت و بەڕێگەى یاسایى مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.