دەرفەتی توێژینەوەی دکتۆرا بەهاوبەشی لەنێوان کونسوڵخانەی بەریتانیا و سەنتەری توێژینەوەی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردەی زمانی ئینگلیزی دەبەخشرێت بۆ ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لەبواری پەروەردەی زمانی ئینگلیزی ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کاردەکات لەپێناوی بەهێزکردنی بیردۆز و سیاسەتی جێبەجێکردن لەزمانی ئینگلیزیدا. بۆ ئەم مەبەستە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان توێژەرانی ئەو بوارە لەسەرانسەری جیهاندا.
کونسوڵخانەی بەریتانیا بەهاوبەشی لەگەل ڕێکخراوی (TIRF) دەرفەتی توێژینەوەی دکتۆرا دەبەخشێت بۆ ساڵی ٢٠١٥. کە دەرفەتێکە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو توێژینەوانەی کە کاریگەریەکی دیارو ئاشکرا دروستدەکەن لەسەر سیاسەت و پەروەردەی زمانی ئینگلیزی بەتایبەت بۆ خاوەن بڕیارو پسپۆڕانی جێبەجێکردنی پەروەردەیی زمانی ئینگلیزی. لە ئێستادا دەرفەت کراوەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ، بۆ هەر خاوەن توێژینەوەیەک کە ببێتە خاوەنی زەمالەکە بڕی ٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکیی پێدەبەخشرێت.
سەرجەم بەشداربووان دەبێت داواکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی دکتۆرابێت.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکەی خوارە بکەن:
http://www.tirfonline.org/research-grants/doctoral-dissertation-grants/
بۆ داگرتنی فۆرمەکە کلیک لێرە بکە سەرجەم فۆڕمەکانی پێشکەشکردنی داواکاری پێویستە بە شێوەی DDG پڕبکرێنەوە کە لەفۆڕمی هاوپێچدا دانراوە و بەشێوەی ئەلیکترۆنی بنێردرێن. دوامۆڵەت بۆ پیشکەشکردنی داواکاری ٢٢/٤/٢٠١٥ دەبێت