ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، هەستا بە کردنەوەی خولێکی سێ رۆژە لە بواری ڕاگەیاندن بۆ ئەو کەسانەی خواستی فێربوونی کاری ڕاگەیاندن دەکەن لە زانکۆی ڕاپەڕین و زیاتر لە (٥٠) پەنجا ئارەزوومەند لە سەرجەم فاکەڵتی و بەشەکانی زانکۆ بەشدارییان تێدا کرد.
لە ڕۆژی یەکەمی خولەکەدا د.هێرش رسوڵ دکتۆرا لە بواری ڕاگەیاندن باسی لە (وتووێژ لە میدیایی بیستراو)دا کرد، لە ڕۆژی دووەمدا م.ی.ئاراز ڕمضان ماستەر لە میدیای نێودەوڵەتی باسی لە (رۆڵی پەیامنێر لە رۆماڵکردنی رووداو)دا کردو لە رۆژی سێیەم و کۆتایشدا م.ی.تاژان دڵشاد باسی لە (بێژەرو پێشکەشکاری ڕادیۆیی) کرد.
لە کۆتاییدا لەلایەن ئامادەکاری خولەکەوە (فید باك) ی بەشداربووانی خولەکە وەرگیرا.