بڕیارە رۆژی 14/4/2015، لەهۆتێل دیڤانی شاری هەولێر وۆركشۆپی خوێندنی باڵا سەبارەت بەنەخشە ڕێگای پەیڕەوكردنی سیستەمی Bologna كە لەیەكێتی ئەوڕوپا پەیڕەو دەكرێت بەڕێوەبچێت.
لەوۆركشۆپی خوێندنی باڵا سەبارەت بەنەخشەڕێگای پەیڕەوكردنی سیستەمی Bologna كە لەیەكێتی ئەوڕوپا پەیڕەو دەكرێت وەفدێكی زانكۆی راپەڕین بەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین پرۆفیسۆر د. محمد علی عبداللە بڕیارە بەشداری وۆركشۆپەكە بكەن
كە پێشتر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمەوە وەك زانكۆیەكی حكومی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامە ئاراستەی زانكۆی راپەڕین كرابوو.
وۆركشۆپەكە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی باڵای ڕێكخراوی ( CINECA)ی ئیتاڵی بەڕێوەدەچێت. لەموۆركشۆپەدا ژمارەیەكی زۆر لەسەركردەی ئەكادیمی و حكوومی لەهەرێمی كوردستان تاوتوێی لەئەزموونی یەكێتی ئەوڕوپا دەكەن لەپێناو بەستانداردكردن و بەرزكردنەوەی كوالێتی لەسەرجەم بوارەكانی خوێندنی باڵا لەزانكۆكانی كوردستان.