University of Raparin Logo

2 مامۆستای زانكۆی راپەڕین لەدامەزراوەی (Springer)ی جیهانی توێژینەوەیان بڵاوكرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

2 مامۆستای زانكۆی راپەڕین بۆ یەكەمجار لەیەكێك لەگۆڤارە زانستییەكانی دامەزراوەی Springerی جیهانی توێژینەوەیان بڵاوكرایەوە.

هەریەك لە مامۆستایانی یاریدەدەر لەبەشی كیما لەزانكۆی راپەڕین بەڕێزان (جوامێر ڕسوڵ) و (دارا محەمەد) تۆێژینەوەیەكی زانستی تازەو ڕەسەنیان لەژێر ناونیشانی Synthesizing a Novel Derivatives of  Piperine from Black Pepper (pipper nigrum L.)   لەگۆڤاری Journal of Food Measurement and Characterization   كە گۆڤارێكی ئەمریكیە لەدامەزراوەی (Springer) دەردەچێت و چاپ دەكرێت. شایەنی باسە ئەمە یەكەمین جارە مامۆستایەكی زانكۆی ڕاپەرین لە دامەزراوەی Springer تۆێژینەوە بڵاودەكاتەوە.
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین-ەوە پیرۆزباییان ئاراستە دەكەین و هیوای بەردەوامی و كاری بەردەوام و دەستكەوتی زانستیان لێدەخوازین. سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین

لینکی توێژینەوەکە