University of Raparin Logo

پرۆگرامی "ھاوبەشی ئەوروپی ماری کیوری" بۆ توێژینەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری ھاووڵاتیبوون، کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسا  (CISRUL)، توێژەران لەسەرانسەری جیھان بانگھێشت دەکات بۆ زانکۆی ئابێردین، کە پێویستە لەسەر توێژەر لانیکەم ھەڵگری برونامەی دکتۆرا بێت و خزمەتی لەدوو ساڵ کەمتر نەبێت.
لەسەرەتادا توێژەران بانگھێشتدەکرێن بۆ زانکۆی ئابێردین و بۆ ماوەی ھەفتەیەک دەمێننەوە بەمەبستی ئامادەکاری و داواکاری پێشکەشکردن بۆ پرۆگرامی "ھاوبەشی ئەوروپی ماری کیوری".

شیاوی باسە کاندیدی پاڵێوراو بۆ ماوەی ١-٢ ساڵ لەزانکۆی ناوبراو دەمێنێتەوە، و بەشێوەی پێشبڕکێ کاندیدەکان ھەلدەبژێردرێن. دوای سەردانیکردنی وێبسایتی پرۆگرامەکە بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر، داواکار پێویستە پەیوەندی بەو ئەندامەی "CISRUL" ەوە بکات کە دیسپلین و بەرژەوەندی چونیەک یان ھاوبەشیان ھەیە. و پاشان فۆرمی تایبەت پڕبکاتەوەو بینێرێت .
سەنتەرەکە کرێی گەشت بەبڕی  (٧٥٠ ) دۆلار دەگرێتە ئەستۆ، ھاوکات خەرجی مانەوەو خواردن بۆ ماوەی (٧) رۆژ دەگرێتە ئەستۆ بۆ ئەو کاندیدانەی کە چانسی بەھێزیان ھەیە. لەماوەی ئەو ھەفتەیەدا، توێژەر بەشداری چەندین کۆبونەوەو دانیشتنی زانستی دەکات سەبارەت بەماری کیوری و زانکۆی ئابێردین، ئەمە سەرەڕای ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاری پێشنیارکراوو خزمەتگوزارییە پرۆفێشناڵییەکانی زانکۆ. وێرای کارکردن لەسەر پێشکەشکردنی داواکارییەکەی، پێویستە توێژەر سیمینارێک پێشکەشبکات و ئاشنابێت بەخوێندکارانی دکتۆرا.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
١-توێژەر پێویستە ھەڵگری بروانامەی دکتۆرابێت و لانیکەم خزمەت یان ئەزموونی کارکردنی دوای بەدەستێھنانی دکتۆراکەی لەدوو ساڵ کەمتر نەبێت.
٢-نابێت لە١٢ مانگ زیاتر لەشانشینی یەکگرتووی بەریتانیا مابێتەوە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا.
٣-جگە لەگەشتە زانستییەکان بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆنفرانس و ئەنجامدانی توێژینەوە زانستییەکان، کاندیدی پاڵێوراو بۆ ماوەی (١-٢)ساڵ لەئابێردین دەمێنێتەوە.

https://cisrul.wordpress.com/funding-to-develop-marie-curie-applications/

لە ئینگلیزییەوە، سیروان حسن