University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین كۆنفرانسی ڕاگەیاندن و تیرۆر ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان، ڕاگەیاندن و چاپەمەنییەكان رۆژی پێنج شەممە ٢٣/ ٤ / ٢٠١٥، لە هۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ، بە بۆنەی ١١٧ هەمین ساڵوەگەڕی دەرچونی یەكەم رۆژنامەی كوردی بە ناوی (كردستان) كۆنفرانسی ڕاگەیاندن و تیرۆری سازكرد،
لەكۆنفرانسەكەدا كۆمەڵێ‌ كەسایەتی دیاری بواری ڕاگەیاندنی كوردی بەرێزان (د.هێرش رەسول ، د.هێمن مجید، د.نەزاكەت حسێن، د.مەغدید سەپان، م.تاژان دڵشاد، م.ئاراز رەمەزان ) بەكۆمەڵێ‌ سیمیناری جیاواز بەشداری كۆنفرانسەكە بوون .

سەرەتای كۆنفرانسەكە بە ساتیك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان دەستیپێكرد .
دواتر وتەی سەرۆكایەتی زانكۆ لەلایەن بەڕێز د.صباح رشید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ پێشكەشكرا، لە وتەكەیدا د.صباح باسی لە ڕۆڵی راگەیاندن كرد لە كایە جیاوازەكانی كۆمەڵگەدا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هۆكارەكانی ڕاگەیاندن لەهەموو كاتیكدا ڕۆڵیان لە گەورە كردن و بچوككردنەوەی ڕوداوەكاندا هەبووە، وتیشی پێویستە راگەیاندن بەگشتی و ڕاگەیاندنی كوردی بەتایبەتی كاریگەری ئەرێنی هەبێت لەو قەیرانانەی كە ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە وەك شەڕ لەدژی تیرۆرستانی داعش و قەیرانی دارایی و ...هتد .
دواتر پێشكەشكردنی سیمینارەكان لەلایەن مامۆستایانەوە دەستیپێكرد، سیمینارەكانیش بەپێی كارنامەی كۆنفرانس بەسەر دوو كاتی جیاواز دابەشكرابوون .
دانیشتنی یەكەم لەكاتژمێر ١٠ ی سەر لەبەیانی دەستیپێكرد و سێ‌ سیمینار پێشكەشی ئامادەبووان كران .
سیمیناری یەكەم لەلایەن بەڕێز د.هێمن مجید مامۆستا لەبەشی راِگەیاندنی زانكۆی سلێمانی بەناونیشانی (ڕاگەیاندن و تەنگژە) پێشكەشكرا.
سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز د.نەزاكەت حسێن مامۆستا لەبەشی راِگەیاندنی زانكۆی سلێمانی بەناونیشانی (ڕاگەیاندن لە تەنگژەكاندا، چۆن دەبێتە چارەسەر) پێشكەشكرا.
سیمیناری سێهەم لەلایەن بەڕێز د.هێرش رسول مامۆستای بەشی راِگەیاندن لە زانكۆی سلێمانی بەناونیشانی (بەرپرسیارێتیی ڕاگەیاندن) پێشكەشكرا.
دانیشتنی دووەم لە كاتژمێر ٢:٥ی پاش نیوەرۆ دەستی پێكرد و پێشكەشكردنی سیمینارەكان لەلایەن مامۆستایانەوە بەردەوام بوو .
سیمیناری یەكەم لەلایەن بەڕێز د.مەغدید سەپان مامۆستا لەبەشی راِگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدین بەناونیشانی (ڕۆژنامەنوسی نوێ‌ و توندوتیژی) پێشكەشكرا.
سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز م.تاژان دڵشاد ماستەر لەبواری ڕاگەیاندن بەناونیشانی (ڕۆڵی سۆشیال میدیا لەسەرهەڵدان و برەودان بەهزری توندوتیژی) پێشكەشكرا.
سیمیناری سێهەم لەلایەن بەڕێز م.ئاراز رەمەزان ماستەر لەبواری ڕاگەیاندن بەناونیشانی (ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ڕووبەڕوونەوەی شەڕی تیرۆردا) پێشكەشكرا.
سیمیناری چوارەم لەلایەن بەڕێز م.نەوزاد جمال ماستەر لەبواری فەلسەفە بەناونیشانی (میدیا و تیرۆر لە پەیوەندییەكی یەكتر تەواوكەردا) پێشكەشكرا.
لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا بڕوانامەی بەشداربوون لەلایەن زانكۆی ڕاپەرین-ەوە بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربووی كۆنفرانس .