داتابەیسی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی جیهان لەمانگی 9ی ساڵی 2014 ەوە لەلایەن رێكخراوی زانكۆكانی جیهانەوە وەشانی (version)ی نوێی لەلایەن یەكێتی زانكۆكانی جیهان (IAU) دروستكراوەو زانكۆی راپەڕین وەك زانكۆیەكی باوەڕپێكراوی جیهان خراوەتەوە ئەو داتابەیسەوە.
مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی راپەڕین پێیڕاگەیاندین كە داتابەیسی جیهانی بۆ خوێندنی باڵا لە ساڵی 2014ەوە لەلایەن یەكێتی زانكۆكانی جیهانەوە وەشانی نوێی بۆ دامەزرێنراوە، زانكۆی راپەڕین هەم ئەندامی هەمیشەیی یەكێتی زانكۆكانی جیهانەو هەمیش خرایە ناو داتابەیسی جیهانی بۆ خوێندن و خوێندنی باڵا كە لەلایەن رێكخراوی یونیسكۆوە باوەڕپێكراوەو بەكاردەهێنرێت، هەروەها لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە هەر زانكۆیەك لەجیهاندا خرابێتە ئەم داتابەیسە ئەكادیمییە جیهانییە ئەوا باوەڕ پێكراوەو بڕوانامەكەی ئەكادیمییە.
باسی لەوەشكرد كە ئەوەش بەو واتایە دێت كە لەئێستادا زانكۆی راپەڕین دامەزراوەیەكی ئەكادیمی جیهانییەو لەلایەن یەكێتی زانكۆكانی جیهان و یونیسكۆ و یەكێتی زانكۆكانی ئۆراسیا بەرەسمی ئەندامی هەمیشەیی، هەروەك لەسەر ئاستی عێراقیش ماوەی (2) ساڵە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە دانیپێدانراوە.