University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ ئاوەدانی کۆبانی دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

 کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی ٢٠١٥/٥/٤، بەبۆنەی رۆژی جیھانی رۆژنامەوانی-یەوە کە دەگاتە رۆژی ٣ی ئایاری ھەموو ساڵێک، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی راپەڕین، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ڕاگری فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ ئاوەدانی شاری کۆبانێ کردەوە.

پێشانگاکە بۆ فۆتۆگرافەر ھاوکار زرار کرایەوە کە یەکێکە لەفۆتۆگرافەرە کوردەکان و دانیشتووی شاری رانیەیەو لەئێستادا فەرمانبەری راگەیاندنی زانکۆی راپەڕینەو وەک فۆتۆگرافەرێک بەشداری رووماڵی فۆتۆگرافیانەی بەشێک لەشەڕو بەخۆدانی کوردانی کردووە لەشاری کۆبانی لەرۆژئاوای کوردستان. 
پێشانگاکە لەژێرناونیشانی دەستی ھاوکاریکردن بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانێ رێکدەخرێت.
ھەروەھا فۆتۆکان لەپێشانگاکەدا دەفرۆشرێن و داھاتەکەشی دەنێردرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری کۆبانێ.