له پرۆسه‌ی دوایین هه‌ڵبژاردنی قۆناغی یه‌كه‌می كاندیدانی پرۆگرامی (مه‌رحه‌با) به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، وه‌ك نوێنه‌ری زانكۆكانی عیراق و كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی كاندیده‌كان، قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان له زانكۆی سانتیاگۆ دی كامپۆستێلای وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ٢ رۆژی خایاند، ١٦ كاندید له زانكۆكانی كوردستان بۆ قۆناغی یه‌كه‌م دیاریكران و بڕیاره له هه‌فته‌ی ئایینده‌دا كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه ئاگاداربكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ك بڕیاره قۆناغی دووه‌می پرۆگرامه‌كه له كۆتایی مانگی سێپته‌مبه‌ری داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نرێت و ده‌رگای پێشكه‌شكردن ده‌كرێته‌وه.
شایانی باسه پرۆگرامی ئیراسمۆس مۆندس مه‌رحه‌با پرۆگرامێكی خوێندنی نێوده‌وڵه‌تییه و ٩ زانكۆی ئه‌وروپی و ٨ زانكۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێیدا به‌شدارن،له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بڕی زیاتر له ٣ ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخانكراوه.ته‌وای بودجه‌ی ته‌رخانكراو پرۆگرامه‌كه بۆ ١٢٥ ئاڵوگۆڕی زانستی و زه‌مالاتی خوێندنه و له‌و ژماره‌یه‌ش ٤١ كورسی خوێندن بۆ ٤ زانكۆی هه‌رێمی كوردستانه، كه بریتین له زانكۆكانی (سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین، كۆیه).