كۆنفرانسی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان, له ژێر دروشمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ خاوه‌ندارێتیكردنه له به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی.
كۆبانێ ئه‌و شاره‌ی به به‌رخودانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان( یه‌په‌ژه) و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ڕه‌شه و داگیركاریی تیرۆریستانی داعش پارێزرا و به ته‌واوی ئازاد كرا, ئه‌مڕۆ به ناوی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره، له ژێر دروشمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ خاوه‌ندارێتیكردنه له به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی، كۆنفرانسێك له هۆڵی ناوه‌ندی كلتوریی و هونه‌ریی جگه‌رخوێن له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان، به به‌شداریی ٣٥٠ وه‌فدی جیاجیا به‌ڕێوه چوو.
له باشووری كوردستانی وه‌فدێك له په‌رله‌مانتارانی كورد و نوێنه‌ری پارتە سیاسیەکان و سەرۆکی زانکۆکان لەناویاندا (پ.د.محمد عبداللە) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و وەفدێکی هاوڕێی به‌شدارییان تیادا كرد.
كۆنفرانسی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌نوه‌ر موسلم هاوسه‌رۆكی كانتۆنی كوبانێ و له‌پێناو جارێكی تر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا رێكخراوه و ماوەی ٢ ڕۆژ بەردەوام بوو.