پرۆگرامی فولبرایت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ – ٢٠١٨ کرایەوە، -ئەم بەرنامەیە بۆ خوێندنە لەزانکۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە -بروانامەی ماستەر دەبەخشێت لەھەموو بوارەکان جگە لەبواری پزیشکی.
بەپێی زانیارییەکان کە لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق بڵاوکراوەتەوە خوێندنی پرۆگرامی فۆلبرایت لەپایزی ٢٠١٦ دەستپێدەکات و دواکاتیش بۆ پێشکەشکردنی داواکاری رۆژی١/٦/٢٠١٥ یە. و ئامانجی بەرنامەکە بۆ برەودانی زیاترە بەبواری خوێندن و بلڵاوکردنەوەی کەلتووری جیاوازو لێکترتێگەیشتن لەنێوان گەلانی جیھاندا..
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
• ھاوڵاتی عێراق بێت و دانیشتوی عێراق بێت.
• ھەلگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت.
• زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت.
• دوو ساڵ ئەزموونی کارکردنی ھەبێت لە بوارەکەی خۆی.
-پێشکەش کردن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە:
https://apply.embark.com/student/fulbright/international/20/
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرنامەکە، کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
http://iraq.usembassy.gov/fulbright-foreign-student-program.html