University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین ٣ کورسی لە پرۆگرامی ئیراسمەس مەندوس-مەرحەبا بەدەست ‌هێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

لە خولی یەکەمی پرۆگرامی ئیراسمەس مەندوس-مەرحەبا، زانکۆی ڕاپەڕین توانی سێ کورسی بۆخۆی دەستەبەر بکات کە پێکهاتوون لە یەک کورسی دکتۆرا بۆ ماوەی(٣٤) مانگ، یەک کورسی ماستەر بۆ ماوەی (١٨) مانگ و یەک کورسی ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی بۆ ماوەی یەک مانگ. کاندیدە هەڵبژێردراوەکان لەماوەی یەک هەفتەدا ئاگادار دەکرێنەوە.

بەمەبەستی کۆتا هەڵبژاردن بۆ داواکارییەکانی پرۆگرامی مەرحەبا بۆ خولی یەکەم، پرۆفیسۆر د. صلاح الدین سعید علی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وەکو نوێنەری عێراق، و لە هەمان کاتدا ئەندامی دەستەی هەڵبژاردنی پرۆگرامی مەرحەبا بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەک کە لە زانکۆی سانتیاگۆ لەئیسپانیا بەڕێوەچوو.
لەمیانەی کۆبوونەکەدا کە لەرۆژی ٢٩-٢٠١٥/٣/٣٠ بەڕێوەچوو، دەستەی هەڵبژاردنی پرۆگرامی مەرحەبا هەڵسەنگاندنیان بۆ داواکاری کاندیدە بەشداربووەکانی زانکۆکان کردو شیاوترینیان هەڵبژێردران کە لەسەر بنەمای داواکاری و پێوانە پێشوەختەکان بوو.
پرۆگرامەکە هەلی بۆ ١٢٥ فێرخوازو ستافی ئەکادیمی رەخساندووە لەنێوان یەکێتی ئەوروپا و ئێران و عێراق لە چوارچێوەیەکدا کە بالانسی نوێنەرایەتی کردنی ٩ زانکۆ لە وڵاتانی سێیەم (٥ لە ئێران، ٤ لە هەرێمی کوردستان-عێراق)و ٩ زانکۆی تر لە ئەوروپا (ئیسپانیا،فەرەنسا،ئەڵمانیا،ئیتاڵیا،بەریتانیا،پرتوگال،پۆلەندا و بولگاریا). لەو ١٢٥ کورسیە، ٤١ کورسیان بەر هەرێمی کوردستان کەوتووە، کە ١٦ کورسی لە گەری یەکەمدا  بەم شێوەیە دابەش بوون:
زانکۆی ڕاپەڕین- ٣ کورسی بردۆتەوە، ١ دکتۆرا (٣٤ مانگ)، ١ ماستەر (١٨ مانگ) و ١ ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی(١ مانگ).
زانکۆی سلێمانی- ٤ کورسی بردۆتەوە، ٢ دکتۆرا (٣٤ مانگ) و ٢ ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی(١ مانگ).
زانکۆی هەڵەبجە-  ٣ کورسی بردۆتەوە، ١ دکتۆرا (٣٤ مانگ) و ٢ ماستەر(١٨مانگ).
زانکۆی کۆیە- ٦ کورسی بردۆتەوە، ٤ بەکالۆریۆس( ٦-١٠ مانگ)، ١ پۆست دکتۆرا( ٦ مانگ) و ١ ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی(١ مانگ).
ئەوانەی هەلی بردنەوەیان نەبووە یاخود ھەلی بەشداریکردنیان نەبووە دەتوانن بۆ گەری داهاتووی پرۆگرامەکە داواکاری پێشکەش بکەن کە لەمانگی ٩ی ٢٠١٥ دا بانگەوازی بۆ دەکرێت.