*ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی وتارێكیدا په‌نجه‌ی خسته‌سه‌ر كێشه‌ی زانكۆكان و له‌وباره‌یه‌وه وتی: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی هه‌یه، كێشه‌كانی ئێمه كێشه‌ی بونیادیین، له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم كێشه‌مان هه‌یه، له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان و بازاری كار ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانمان وه‌ك پێویست نیه، به‌هه‌مان شێوه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه زانكۆكان پێویستییان به‌ڕیفۆرم هه‌یه...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێمه سه‌ره‌تا كێشه‌كانی خۆمان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و چاره‌یان ده‌كه‌ین، دواتر قسه له‌سه‌ر كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران له میانه‌ی وتارێكیدا هات كه له كۆنفرانسی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی پێشكه‌شی كرد، له‌و كۆنفرانسه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (2015/5/9) به‌ناونیشانی (به‌ره‌و ته‌كنیكی نوێ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگیی له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی ده‌ستیپێكرد، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گرنگیه‌وه ئاماژه‌ی به كۆنفرانسه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی پردێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندی له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و كه‌رتی تایبه‌ت دروست بكرێت و هونه‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه په‌ره‌ی زیاتر پێ بده‌ن، د.یوسف گۆران ڕاشگه‌یاند: زانكۆكان مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگ و گه‌وره‌ی زانستی كۆمه‌ڵگه‌ن، جۆره‌ها هونه‌ری تێیدایه، بۆیه ئێمه‌ش خوازیارین هونه‌ره‌كانی خۆمان پێشكه‌ش به‌سێكته‌ره جیاكانی كۆمه‌ڵگه‌مان بكه‌ین، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌توانین پڕۆژه‌كان به كواڵتی باشتر جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت زیاتر له جاران سود له توانای زانكۆكان و كادیره‌كانی وه‌ربگرێت، وتیشی هه‌رچه‌نده تا ڕاده‌یه‌ك سود له ده‌رچوانی زانكۆكان وه‌رگیراوه، به‌ڵام له ئاستی پێویستدا نیه‌و ده‌بێت باشتر بكرێت، ڕوو له كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه د.یوسف گۆران وتی: به‌گوێگرتن له‌یه‌كتری له ڕێگه‌ی كۆڕ‌و كۆنفرانس و وۆرك شۆپی هاوشێوه ده‌توانین پڕۆگرامه‌كانی خوێندن دابڕێژینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شه‌كانی زانكۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بێت.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا د.یوسف گۆران ئاماژه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی هه‌لی كار كرد و وتی: ئێمه له ماوه‌ی ڕابردودا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاری دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هه‌لی كارمان له‌سه‌رجه‌م زانكۆكان دا، گرنگی ئه‌و سه‌نته‌رانه له‌وه‌دایه كه ده‌توانن ببنه پردی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆكان و كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت به‌گشتی، بۆیه ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ین له ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌وه زیاتر به‌شه‌كان و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ببه‌ستینه‌وه به‌بازاری كار‌و ده‌رفه‌تی زیاتریش بۆ ده‌رچوانی زانكۆكان بڕخسێت و، له جاران زیاتر سود له توانای كادیره ناوخۆییه‌كان بۆ سێكته‌ره جیاكان وه‌ربگیرێت.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌ی ته‌رخان كرد بۆ گرنگی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وتی: به‌سود وه‌رگرتن له پێوه‌ره جیهانیه‌كان پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكانمان ئاماده‌كرد و، له‌مانگی ئه‌یلول به‌خۆشحاڵیه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژودا ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستان ڕاده‌گه‌ێنین، وتیشی گرنگی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌وه‌دایه كه ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتدا كێبڕكێیه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له نێوان زانكۆكان دروست ده‌بێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه زانكۆكان ئاشنا ده‌بن به‌پێوه‌ر نوێیه‌كانی ئاستی زانكۆكان، كه به‌هۆیانه‌وه ڕانكی زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رز ده‌بێته‌وه، د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: مایه‌ی خۆشحاڵیه كه بۆردی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگیری خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان دوپات كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنێكی دیكه به زانكۆكانی كوردستان، كه له ڕێگه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وپێشبردنی سێكته‌ره جیاكان.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵویستی وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌و زانكۆ تایبه‌تیانه‌ی كه له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند زانكۆیه‌ك هه‌یه، كواڵتی خوێندن له‌و زانكۆیانه وه‌ك پێویست نیه‌و دورن له‌و پێوه‌ره زانستیانه‌ی كه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌ێڕه‌و ده‌كرێت، بۆیه ئێمه هه‌ڵویسته‌كه‌مان نه‌گۆڕه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، چونكه وه‌ك وه‌زاره‌ت تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی وه‌رگرتن، نمره‌ی وه‌رگرتن، شێواز و جۆری ده‌وامكردن، پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و مامۆستاكانیان هه‌یه، بۆیه دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانكۆیه‌ك ناكه‌ین كه ئاستی زانستی شایه‌نی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌بێت، بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌ت بڕیار ئه‌وه‌یه كه هه‌مان پێوه‌ری زانستیكه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، به‌هه‌مان شێوه به‌سه‌ر ئه‌و زانكۆیانه‌ش په‌یڕه‌وی بكه‌ین، هه‌ر كاتێكیش ئه‌و زانكۆیانه توانیانه ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ن و كێشه‌كانیان چاره بكه‌ن، ئه‌و كات بڕێارێكی دیكه‌مان ده‌بێت.
له كۆتایی وته‌كه‌شیدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كار و ئامانجی كۆنفرانسه‌كه خواست و، هیوای خواست كۆنفرانسه‌كه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كان و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆكان وسێكته‌ره جیاكان.
له به‌شێكی دیكه كۆنفرانسه‌كه‌دا كه نوێنه‌ری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه نیشته‌جێكردن و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك زانكۆكان و مامۆستیان و خوێندكارانی كۆلێژی ئه‌ندازیاری ئاماده‌یبون چه‌ند وتارێكی دیكه پێشكه‌ش كران.
كۆنفرانسه‌كه ماوه‌ی دوو رؤژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێیدا به‌پێشكه‌شكردنی چه‌ند سمینارێكی زانستی و كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌یه‌ك باس له ته‌كنیكه نوێییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌ماهه‌نگی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی ده‌كرێت.