University of Raparin Logo

زانکۆی راپەڕین گفتوگۆی نامەی ماستەرلە بواری پەرستاریدا دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٠ / ٥ /٢٠١٥، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، بە ئامادەبوونی پ . د محمد علی عبداللە سەرۆکی زانکۆو د. حسێن غازی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گفتوگۆی نامەی ماستەر لە بواری پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین کرا.

 نامەی ماستەرەکە لەلایەن خوێندکار (زولفا محمود عبداللە) بە ناونیشانی (ASSESSMENT OF RISK FACTORS THAT CONTRIBUTED TO THE OCCURANCE OF ESSENTIAL HYPERTENSION IN RANYA DISTRICT) و بەسەرپەرشتی پ.ی .د سمیر یونس لافی مامۆستا لە سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین نوسراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو وەک بەشێک لەپێویستییەکانی پێدانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری پەرستاری دا کراو لە ئەنجامدا بە پلەیەکی شایستە پەسەندکرا.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەيڕین- ەوە پیرۆزبایی لە خوێندکار ( زولفا محمود عبداللە ) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەرستاری دا ، بە هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان و گەلی کوردو کوردستان.

ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان :

* ی.پ.د. حلیمە یوسف کاضم / سەرۆکی لێژنە / زانکۆی بەغداد / کۆلێژی پەرستاری.

*  ی.پ.د. یوسف محمد یونس / ئەندام  / زانکۆی هەولێری پزیشکی /کۆلێژی پزیشکی .

*  د. ڤیان عفان نەقشبەندی   / ئەندام / زانکۆی هەولێری پزیشکی / کۆلێژی پزیشکی.

* پ.ی.د. سمیر یونس لافی    / ئەندام و سەرپەرشتیار / زانکۆی ڕاپەڕین / سکوڵی پەرستاری.