University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدانی ھەلی کار وەرزێک وۆرکشۆپی دەستپێکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری گەشەپێدانی کار لەزانکۆی راپەڕین کە لەمانگی نیسانی ٢٠١٥، دامەزراوە رۆژی ١١/ ٥/ ٢٠١٥، وۆرکشۆپی گەشەپێدانی کار-ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چواری پەرستاری کردەوە.

ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار لەزانکۆی راپەڕین بەوەکالەت پێی ڕاگەیاندین کە سەنتەری گەشەپێدانی کار لەمانگی نیسانی ئەمساڵ دامەزراوەو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و رێکخراوی IREXی ئەمریکی بۆ ماوەی ساڵێک سەرپەرشتیدەکرێت. وتیشی: سەنتەری ھاوشێوە بەھەمان میکانیزم بۆ گشت زانکۆ حکومییەکانی کوردستان دامەزرێنراون.
باسی لەوەشکرد کە وەرزێکی ئەنجامدانی وۆرکشۆپیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی چواری سەرجەم بەشەکان دەستپێکردووەو رۆژانە وۆرکشۆپەکان بەردەوام دەبن، وتیشی: لەوۆرکشۆپەکاندا چۆنێتی نووسینی سی ڤی پرۆفێشناڵ، تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی سەرکەوتوو بۆ دەسخستنی کار، نووسینی راپۆرت بۆ ھەلی کار رووندەکرێنەوەو باس لەگرنگی و رۆڵ و ئەرکەکان و خزمەتگوزارییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کاریش دەکرێن، جگەلەوەی کە کارنامەی سەنتەرەکە دەدرێت بەسەرجەم خوێندکاران.