بەمەبەستی هێنانەکایەی دیالۆگێکی عەقڵانی، و ڕەخساندنی پانتاییەکی کراوە لە کۆمەڵ و دنیابینی کوردییدا، بەبەشداری کۆمەڵێک توێژەرو ڕۆشنبیر، کۆنفرانسی (فەلسەفە، ئاین و سێکیولاریزم) ڕێکدەخەن.
رۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە ١٩-٢٠ / ٥ / ٢٠١٥، بەشی فەلسەفە/ فاكەڵتیی زانستەمرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، بە بەشداری چەند پسپۆڕو توێژەرێكی كوردو عەرەب، كۆنفرانسێكی زانستی بە ناونیشانی (فەلسەفە، ئاین، عەلمانییەت) ڕێکخست، لە کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی زانکۆ پ.د. محمد علی عبداللە و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و چەندین نوسەرو ڕۆشنیر ئامادەبوون.
سەرەتا وتەی سەرۆکایەتی زانکۆ لەلایەن (پ.د. محمد علی عبداللە) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین پێشکەشکرا، لە وتەکەیدا سەرۆکی زانکۆ باسی لەوەکرد کە زانکۆی ڕاپەڕین ئەمە یەکەمین هەنگاوی نیە بە ئاراستەی خزمەتکردن بۆ ئاشتەوایی کۆمەلگا هەنگاوبنێت، هەر ئەمساڵ لە کۆنفرانسی هاوشێوەدا کە تیادا (رۆڵی راگەیاندن لەشەڕی تیرۆر) لەلایەن چەندین پسپۆڕەوە تاوتوێکرا، باسی لەوەش کرد کەچەندین دەرگامان واڵاکردوە بۆ ئەوەی لەڕێگەی کۆنفراسە زانستیەکانەوە بتوانین خزمەتی گەل و نیشتیمان بکەین وە هۆکارێک بین بۆ شکاندنی ئەو بەربەستەی نێوان زانکۆکان و کۆمەڵگای کوردستانیمان..
دواتر وتەی ڕاگرایەتی لەلایەن (د. موفق خالید) ڕاگری فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان خوێندرایەوە، ڕاگری فاکەڵتی وتی ئێمە جگە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی وانەوتنەوەو پێگەیاندنی کادر لەپسپۆڕییە جیاوازەکان، هەوڵمانداوە جێ دەستمان هەبێت لەبەستنەوەی زانکۆ بەکۆمەڵگاوەو کارمان لەسەر خەم و پرسە گشتیەکان کردوە.
ئەو كۆنفرانسە، كە ئامانج لێی خوێندنەوەی بابەتییە بۆ چەمكەكانو دروستكردنی كەشی دیالۆگە لەبارەیانەوە، لە ماوەی دو رۆژ و لە چوار پانێڵدا ١١ سیمیناری تێدا پێشكەشدەكرێت.
رۆژی یەكەم: پانێڵی یەكەم: سەرلەبەیانیی ١٩/ ٥ :
سیمیناری یەكەم: د. تاڵیب حسێن گتافە- العنف الاسلاموی وماهیە النبوە المحمدیە
سیمیناری دوەم: م. نەوزاد جەمال- فەلسەفەی ئایین.. تێگەیشتنێكی تر بۆ ئایین
سیمیناری سێیەم: م. عەلی مستەفا- چەمكی ئاین لە فەلسەفەو ئەنترۆپۆلۆژیادا
رۆژی یەكەم: پانێڵی دووەم: پاشنیوەڕۆی ١٩/ ٥ :
سیمیناری یەكەم: جەمال حسێن- گوتاری داعشیزم
سیمیناری دوەم: پ. ی. د. حەسەن حسێن- ئاینو عەلمانییەت
سیمیناری سێیەم: د. سامان حسێن- لێبوردەیی ئاینی لە سەردەمی چاكسازی لە ئەوروپادا
رۆژی دووەم: پانێڵی یەكەم: سەرلەبەیانیی ٢٠/ ٥ :
سیمیناری یەكەم: د. موئەیەد بەرەكات حەسەن- الوعی الثقافی والتگرف الدینی الایزیدیە انموزجا
سیمیناری دوەم: د. موسلیم حسێن- ئاینو دەوڵەت
سیمیناری سێیەم: پ. ی. م. كاوە جەلال- داعش چییە؟
رۆژی دوەم: پانێڵی دوەم: پاشنیوەڕۆی ٢٠/ ٥ :
سیمیناری یەكەم: م. هاوژین مەلائەمین- بەگرفتكردنی پەیوەندیی كوردو ئیسلام
سیمیناری دوەم: پ. ی. م. رێبوار سیوەیلی- لەبارەی دوژمنداری.. روانگەیەكی فەلسەفی
شوێن: رانیە- زانكۆی راپەڕین- هۆڵی چالاكییەكان- نهۆمی دوەمی فاكەڵتیی پەروەردەی بنەڕەت