سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
مامۆستایانی ئازیز و زانست
سڵاوی قه‌ڵه‌م و پێشكه‌وتن...
یادی (53) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.
یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كه له (15/5/1962) دامه‌زرا، گه‌له‌كه‌مان شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌رپا كردبو بۆ به‌دیهێنانی ڕزگاری یه‌كجاره‌كی و دورخستنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان،
له‌و ڕۆژگاره‌دا كه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌شداریان له‌و شۆڕشه‌دا كرد، مامۆستایانیش له چوارچێوه‌ی یه‌كێتیه‌كدا خۆتان كۆكرده‌وه به‌شداریان له‌و شۆڕشه‌دا كرد، به‌شداریكردنی ئێوه شانبه‌شانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی، خه‌باتی چه‌كی زانست و پێگه‌یاندنیشی گرته‌وه، بۆیه ئێوه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایان له‌و ڕۆژگاره‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات پێشه‌نگی خه‌باتی دیموكراسی و رزگاری گه‌له‌كه‌مان بون.
مامۆستا كه هه‌ڵگری په‌یامی په‌روه‌رده‌و فێركردنه پیرۆزترین په‌یامه بۆ كۆمه‌ڵگه، چونكه له‌وێوه بنه‌ماكانی شارستانیه‌ت وپێشكه‌وتن وئاینده‌ی گه‌شی كۆمه‌ڵگه ڕه‌نگڕێژ ده‌كرێت، بۆیه پیشەی مامۆستا گرنگترین و پاکترین پیشەیه، مامۆستایان له هه‌مو قۆناغه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە، كه بریتیه له گەیاندن زانست و زانیاری و پێگەیاندنی نەوە دوای نەوە بۆ ئەوەی خزمەتی کۆمەڵگەو نیشتیمانەکەیان بکەن
پێگه‌ی مامۆستا له چوارچێوه‌ی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌یه‌كێك له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا داده‌نێین، چونكه لە ژێر دەستی ئەواندا پزیشک و ئەندازیارو ئەفسەرو کەسانی ئەکادیمی پێڕادەگەن كه له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، بۆیه چیمان بۆ بكرێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنیان درێخی ناكه‌ین.
ئێستاش كه گه‌له‌كه‌مان به قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا تێبه‌ڕ ده‌بێت، كاروئەركی مامۆستایان و یه‌كێتیی مامۆستایان جیاوازه به‌به‌راورد به‌توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه، چونكه ئه‌ركی ئێوه له زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی خوێندن بریتیه له بەرەوپێشبردن و سەررخستنی زانست ومەعریفەو گەشەپێدانی هزروهۆشی ونەتەوایەتی و، پێگەیاندنی نەوەیەكی بیرتیژ بۆ بونیاتنانی دواڕۆژێكی گه‌شه‌دار بۆ كۆمەڵگەكەمان، هه‌ربۆیه وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی زۆری مامۆستایان ده‌كه‌ین كه ڕێگه‌یان نه‌دا قه‌یرانی دارایی كارێگه‌ری بكات سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و، له ئه‌مساڵی خوێندندا ئه‌ركی خۆیان به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێكردوه.
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كه ڕێكخراوێكى پیشه‌ه‌و ، نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م ماۆستایانى كوردستان به جیاوازى نه‌ته‌وه‌و ئاین و ڕه‌گه‌زو بیروباوه‌رِى سیاسی ده‌كات، هیوادارم وه‌ك هه‌میشه هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی، نیشتیمانى، ئه‌كادیمیی، په‌روه‌رده‌یی، ڕوناكبیری، كۆمه‌ڵایه‌تى و پیشه‌ییه‌كان بده‌ن و، هاوبەشی یەكتر بین لە خزمەتكردنی بنەما گشتیەكانی دیموكراسیەت و بدەستهێنانی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و خزمه‌ت كردنی زیاتر به بواری خوێندنی باڵا له كوردستان.
د.یوسف گۆران
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
15/5/2015