ڕۆژی شەممە ١٦/ ٥/ ٢٠١٥ بەشی باخچەی ساوایانی فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی ڕاپەڕین یەكەمین ڤێستیڤاڵی خۆی بەدروشمی (باخچەی ساوایان، یەكەم وێستگەی وەرچەرخانی ڕاستەقینەی كۆمەڵگە) سازكرد.
لە ڤێستیتڤاڵەكەدا بەڕێز پ.د.محمد علی سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە و قەڵادزێ و بەڕێوەبەری سەرجەم باخچەكان و بەشێكی زۆری خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون .
سەرەتای ڤێستیتڤاڵەكە بە پێشكەشكردنی چەند گۆرانیەكی منداڵان لەلایەن منداڵانی باخچەی پەپولەوە دەستی پێكرد.
وتەی دەستپێكی ڤێستیتڤاڵ لەلایەن بەڕێز د.احمد محمود ڕاگری فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت پێشكەشكرا.
دواتر چەند سیمینارێك بەناونیشانی ( یاری و وەزیفە پەروەردەییەكان لەقۆناغی باخچەی ساوایان، تایبەتمەندیەكانی مامۆستای باخچەی ساوایان، توندوتیژی بەرانبەر منداڵان و لێكەوتەكانی) لەلایەن مامۆستانەوە پێشكەشكران .
دوای ئەوە دەرئەنجامی توێژینەوەی خوێندكارانی قۆناغی دوو و سێ نمایشكرا لەبارەی (كێشەكانی منداڵ لە باخچەی ساوایان لەسنوری پەروەردەی ڕانیە و قەڵادزێ)، پاشان خوێندكارانی بەشی باخچەكان چەند سیمینارێكیان پێشكەشكرد بەناونیشانی (منداڵی فرە جوڵەی كەم سەرنج، فۆبیای كۆمەڵایەتی منداڵ، پەنجەمژین لای منداڵ) .
ڤێستیتڤاڵەكە چەندین چالاكی تری جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو وەك( كردنەوەی پێشانگایەكی كاری دەستی، نمایشكردنی كارێكی ئینستڵەیشن، پێشانگایەك (1000) تابلۆ كە منداڵانی باخچەی پەپولە وێنەیان كێشابوو، كردنەوەی پێشانگایەك بۆ وتەی ناوداران،نمایشكردنی فۆتۆگرافی و چالاكی خوێندكارانی بەشی باخچەكان لەبواری پراكتیكی .
لەكۆتاییدا سوپاسنامەی زانكۆی ڕاپەڕین بەخشرایە هەردوو بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە و قەڵادزێ بەهۆی پێشكەشكردنی هاوكاری و كارئاسانی بۆ خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین.