*ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی سیمینارێكدا، كه له‌لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێره‌وه بۆی ڕێكخرابو، لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پلان و ستراتیژییه‌تی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕوونكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه دیدو ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ت به‌هێزكردنی خاڵه باشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی خاڵه لاوازه‌كان و به‌رزكردنه‌وه ئاست و به‌رهه‌می خوێندنی باڵا و به‌رهه‌می مه‌عریفیه، وتیشی " هه‌نگاومان بۆ چوونه ناو پڕۆسه‌ی بۆڵۆنیا ناوه، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست دێنین".
له سیمیناره‌كه‌دا، كه ئه‌مرۆ دوشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (18/5/2015) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌ناویشانی" پلان و تێڕوانینی نوێ بۆ ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا" سازكرابوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان زانكۆ و كه‌سانی ئه‌كادیمی ئاماده‌یبون، له سه‌ره‌تادا دكتۆر كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك به وه‌كاله‌ت، دوای به‌خێرهاتنی وه‌زیر و میوانان، ئاماژه‌ی به‌گرنگی سازدانی سیمناری له‌و جۆره كرد‌و، وتی: ڕێكسختنی ئه‌و جۆره سمینارانه هاریكار ده‌بن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له نێوان پلانی وه‌زاره‌ت و جێبه‌جێكاران هه‌یه.
مامۆستا داینه‌مۆی هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانه
پاشان د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به وردی باسی له جێبه‌جێكردنی ڕیفۆرمی كواڵیتی له ڕێگه‌ی سیسته‌می ڕیزبه‌ندی زانكۆكان و پڕۆسه‌ی بۆڵۆنیا كرد و وتی " قسه‌كردن له‌سه‌ر خویندنی باڵا ، قسه‌كردنه له‌سه‌ر مامۆستا، چونكه داینه‌مۆی هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانه و له‌شكرێكی گه‌وره‌ی مه‌عریفه‌ن، بۆیه ده‌بێت گرنگی به ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی مامۆستا بدرێت و زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ بڕه‌خسێنرێت، ئه‌وه‌ش به‌رنامه و دیدی سه‌ره‌كیمانه".
زانكۆكان له ڕوی چه‌ندایه‌تیه‌وه گۆڕانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتوه
وه‌زیری خوێندنی باڵا دوای ئه‌وه‌ی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی مێژوی خوێندنی باڵای له هه‌رێمی كوردستان باسكرد" پێشكه‌وتنه‌كانیشی به ئامار خسته‌ڕوو، وتی " له ساڵی (1991)ته‌نیا یه‌ك زانكۆ له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردی دروست بوو، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و ئابڵوقانه‌ی سه‌ر هه‌رێم، ئێستا خاوه‌نی (14) زانكۆی حكومی و (15) زانكۆی تایبه‌ت-ین، كه (579) به‌شیان له‌خۆگرتوه ، ژماره‌ی خوێندكارانیش ده‌گاته (10،6000) و نزیكه‌ی (7258 ) مامۆستا له زانكۆ حكومییه‌كان هه‌ن. ژماره‌ی مامۆستایان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خوێندكاران ڕێژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره و له‌چوارچێوه‌ی ستانداردی جیهانییه".
خه‌یاڵدانی مه‌عریفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (مخزون المعرفه القومیه).
له به‌شێكی تری خستنه‌ڕوی ستراتیژییه‌تی خوێندنی باڵا، د. یوسف گۆران له ڕێگه‌ی داتاشۆوه، ئاستی زانكۆكانی كوردستانی له‌ڕووی توێژینه‌وه و كواڵیتییه‌وه به‌پێی پێوه‌ر و ڕیزبه‌ندیی جیهانی خسته‌ڕوو، كه له هه‌ندێك بواردا دڵخۆشكه‌ر نین، له‌وباریه‌وه وتی " به‌داخه‌وه پێگه‌ی زانكۆكان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی زانكۆكان له ئاست مێژو و قوربانیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و، ئه‌و توانایه نیه كه خراوه‌ته به‌رده‌ست زانكۆكان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه باشترینه‌كه‌یان به‌پێی ڕیزبه‌ندی (webometrics) له (4) هه‌زاره‌كاندایه "، وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌ركی سه‌ره‌كی زانكۆ، به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌ییه، له هه‌موو دونیا چه‌مكی خه‌یاڵدانی مه‌عریفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرنگیه‌كی زۆری پێده‌درێت، چونكه به‌هێزی و بێهێزی میلله‌تی پێ پێوانه ده‌كرێت و له‌ئاستی ئه‌منی قه‌ومیدایه، بۆیه له‌دید و تێروانینی نوێی ئێمه خه‌یاڵدانی مه‌عریفه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمانه ".
زانكۆكان له ڕوی ئەنجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر لاوازن
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سمیناره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی ستراتیژیه‌تی نوێی خوێندنی باڵا كرد‌و وتی: دروستكردنی چه‌ند ئه‌نجومه‌نێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی باڵا له ستراتیژی نویی وه‌زاره‌ت بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه، له‌وانه‌ش ئاماژه‌ی به ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ توێژینه‌وه كرد و وتی: له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت بڕیاری پێكهینانی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه‌مان داوه، د.یوسف گۆران وتی: ئه‌ركی ئه‌م ئه‌نجومه‌نی دارشتنی سیاسه‌تی توێژینه‌وه‌یه به‌پێی پێویستی كۆمه‌ڵگه، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له تویژه‌ران و ئه‌كادیمیه‌كان كرد ئه‌وانه‌ی كه ئاماده‌ییان تێدایه بێن و به‌شداری له‌و ئه‌نجومه‌نه بكه‌ن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئەنجامدانی توێژینەوە له زانكۆكانی كوردستان لە ئاستی پێویستی کۆمەڵگەکەماندا نیە, چونكه بەپێیی داتا بەیس و تۆماری (ISI) له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (٢٠٠٣-٢٠١٢) له هه‌موو عیراق (2954) توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام به به‌راورد به میسر كه ئه‌ویش وڵاتێكی عه‌ره‌بییه له هەمان ماوەدا توانیویانه(5566) هه‌زار توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ده‌بینین له توركیا (235) هه‌زار توێژینه‌وه و، له ئێران (156) هه‌زار توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه، راشیگه‌یاند: له وڵاتێكی وه‌ك ئیسرائیل كه ژماره‌ی دانیشتوانیان نزیكه له هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یدا (153) هه‌زار توێژینه‌وه‌ی جیان ئه‌نجامداوه، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: "زانكۆكانی هه‌رێمی کوردستان له ڕوی ئەنجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی زۆر لاوازن، به‌جۆرێك له ساڵی (2014)دا به هه‌موو زانكۆكان كه زیاتر له (٧) حه‌وت هه‌زار مامۆستا وانه‌ی تێدا ده‌ڵێنه‌وه توانیویانه (١٣٧٨) هه‌زار و سێ و حەفتاو هەشت توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، واته به (5,2) مامۆستا یه‌ك توێژینه‌وه‌یان ئەنجامداوە, ئه‌گه‌ر به‌راوردی ساڵیشی بۆ بكه‌ین هه‌ر مامۆستایه‌ك به پێنج ساڵ جارێك ده‌توانێت توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات، كه ئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مه و ده‌بێت هه‌وڵی چاككردنی بده‌ین". جگه له‌وه‌ش جۆری توێژینه‌وه‌كان و پێگه‌یان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی توێژینه‌وه‌كانی جیهان و خوێندنه‌وه‌یان قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت. وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه له‌پاڵ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه له دیوانی وه‌زاره‌ت، له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانیش ناوه‌ندی توێژینه‌وه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگیری ڕاگه‌یاندنی ڕێزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكان ده‌كات
لە بەشێکی دیکەی سمیناره‌كه‌یدا د.یوسف گۆران نەخشە ڕێگە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ڕون کردەوە ڕایگەیاند: بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕانكی زانكۆكانی كوردستان له ئاستی جیهانیدا پێوسته سیسته‌می ڕانكینی نیشتمانی بۆ زانكۆكان په‌یڕه‌و بكرێت، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ئێستادا كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات تا پێشبڕكێیه‌ك بكه‌وێته نێوان زانكۆكان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان، هه‌روه‌ك پێداچونه‌وه به كوالێتی زانكۆكان و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵیش ڕیزبەندی نیشتیمانی بۆ زانکۆکانی کوردستان ڕادەگەێنین، وتیشی گرنگی جێبه‌جیكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌وه‌دایه كه ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتدا كێبڕكێیه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له نێوان زانكۆكان دروست ده‌بێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه زانكۆكان ئاشنا ده‌بن به‌پێوه‌ر نوێیه‌كانی ئاستی زانكۆكان، كه به‌هۆیانه‌وه ڕانكی زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نه‌خشه‌ی زانكۆكانی جیهان به‌رز ده‌بێته‌وه، د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: مایه‌ی خۆشحاڵیه كه بۆردی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگیری خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان دوپات كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنێكی دیكه به زانكۆكانی كوردستان، كه له ڕێگه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وپێشبردنی سێكته‌ره جیاكان.
ده‌سكه‌وتی گرنگ بۆ زانكۆكان به‌دی دێنین
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەشێکی دیکەی بەرنامەی وەزارەتەکەی کرد بۆ بەرزکردنەوەی کواڵیتی زانکۆکان و وتی: كواڵیتی ئه‌شورانسی زانكۆكان گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت و لێژنه‌یه‌كی نوێمان پێكهێناوه، ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه داڕشتنی كۆمه‌لێك ڕێنمایی گشتیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌كان سه‌رپشك بكرێن له ڕێگه‌ی وۆرك شۆپه‌وه پڕۆگرامه‌كانی خوێندن نوێ بكه‌نه‌وه، نه‌ك وه‌ك جاران به‌شێوه‌ی ناوه‌ندگه‌رایی (مركزی) له ڕێگه‌ی كۆنفرانسه‌وه بابه‌ته‌كان و پڕۆگرامه‌كانی خوێندن پێداوچونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرا، بۆیه ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌سكه‌وتێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر زانكۆكان به‌ره‌و پیش ببه‌ین.
ئه‌نجومه‌نی داهێنه‌ران دروست ده‌كه‌ین
د. یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: بۆ هاندانی داهێنه‌ران سه‌رقاڵی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكین ، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه، ده‌توانین په‌ره به توێژینه‌وه‌كان بده‌ین و زه‌مینه‌ی له‌باریش بۆ كه‌سانی داهێنه‌ر بڕه‌خسێنین.
قه‌رزی كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ینه‌وه
له‌باره‌ی دڵنیایی جۆرییه‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی بوه كرد، كه دوای چوار ساڵ له‌م پڕۆسه‌یه ده‌ركه‌وتوه، كه هه‌ندێك كه‌موكوڕی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌رییان بكرێت وتیشی " ئه‌و داتایانه‌ی كه له‌زانكۆكان بۆمان دێت، به‌مه‌به‌ستی پێشخستن و چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه‌كان بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه به‌رپرسیارین له ئاست و به‌رهه‌می خوێندكار و، وه‌ك قه‌رزێك سه‌یری ده‌كه‌ین، به‌رامبه‌ر دایك و باك، حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا، ئێمه ئه‌و قه‌رزه ده‌ده‌ینه‌وه".
تا كۆتایی (2017) ده‌چینه پڕۆسه‌ی بۆڵۆنیایه‌وه
دكتۆر یوسف گۆران به وردی باسی له پڕۆسه‌ی بۆڵونیا كرد، كه سیسته‌مێكی نیمچه نێوده‌وڵه‌تییه و چه‌ندین وڵاتی پێشكه‌وتووی ئه‌ۆرپی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بیش چوونه‌ته ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه، وتی: " ئێمه ده‌مانه‌وێت بچینه ناو پڕۆسه‌كه و ده‌ستمان پێكردووه، بۆیه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، چونكه و خاڵ پۆزه‌تیڤی زۆری تێدایه، له‌وانه كێشه‌ی ددانپێدانان به‌بڕوانامه‌ی زانكۆكانی هه‌رێم له وڵاتان كۆتایی پێدێت و له هه‌موو شوێنێك بڕوانامه‌كان بڕوای پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندكار له هه‌ر قۆناغێكی زانكۆیی بێت له زانكۆكانی هه‌رێم، ده‌توانێت بچێته هه‌مان قۆناغ له زانكۆكانی تری جیهان، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردن و په‌یوه‌ستكردنی خوێندكار به‌بازاڕی كاره‌وه، به‌و هۆیه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی خوێندكار دوای ده‌رچوونی له زانكۆ، له كار بگه‌ڕێت، ئێمه وا ئاماده‌ی ده‌كه‌ین ، كه خۆی ببێته سه‌رچاوه‌ی كار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی بۆڵۆنیا پرۆسیسه‌وه، گروپكاری له نێوان زانكۆكان و ئه‌كادیمییه‌كان له ئاستی ناوه‌و ده‌ره‌وه دروست ده‌بێت و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه تا كۆتایی ساڵی (2017) بچینه ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه".
كۆتایی سمیناره‌كه
سمیناره‌كه به‌پرسیاری ئاماده‌بوان ده‌رباره‌ی چۆنێتی باشكردنی دۆخی زانكۆكان و به‌تایبه‌ت چۆنێتی گرنگیدان به‌زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان و خستنه‌ڕوی چه‌ند پێشنیازێك و، وه‌ڵامی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی بۆ پرسیاری ئاماده‌بوان كۆتایی به‌سمیناره‌كه هات.