ڕۆژی دووشەممە ٢٥ / ٥ / ٢٠١٥ بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و هونەری زانكۆ بەهاوكاری بەشی كوردی مەراسیمێكی خوێندنەوەی چەند دەقێكی شیعری ئاوێزان بەموزیك بەناونیشانی (ڕۆژێك لەخزمەتی جوانی و بەرامەی شیعردا ) وەك ڕێزگرتنێك لەچەند شاعیرێكی بەئەزمونی شاری ڕانیە سازكرد.
سەرەتای مەراسیمەكەش بەچەند ساتێك وەستان بۆگیانی شەهیدانی ڕێگای رزگاری كوردستان دەستی پێكرد.
وتەی سەرۆكایەتی زانكۆ لەلایەن بەڕێز د.ئاراس عبدالرحمن سەرپەرشتیاری مەراسیمەكە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و هونەری خوێندرایەوە، لەوتەكەیدا باسی لەڕۆڵی شیعر و ئەدەبیات کرد لە بەرەوپێشچونی کۆمەڵگەو ڕۆلی شاعیر و وەرزشکارانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینی بەرز نرخاند، وتیشی مەبەستی سازدانی مەراسیمەکە تێکەڵ بوونی زانکۆیە وەکو دامەزراوەیەکی ئەکادیمی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.
دواتر خوێندنەوەی پارچە شیعری شاعیران دەستی پێکرد، شاعیرەکانیش پێکهاتبوون لە بەڕێزان (هەمزە گوڵانی، ئیسماعیل راجی، كەژاڵ ابراهیم خدر، نیازی حەمە عەزیز، ئارارات ئەحمەد، سدیق عەلی، حەبیبە عەزیز بابان، خدر گوڵانی، بەكر ئاڵەیی، خالد فاتحی، سروە مەرگەیی، حەمید قەڵادزەیی، شەریف وەرزێر، عومەر حاجی).
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵاتی تایبەتی ڕێزلێنان لەلایەن زانکۆی ڕاپەڕینەوە بەخشرایە شاعیرانی ئامادەبوو.