University of Raparin Logo

مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین پشتگیری " هەدەپە " دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ ٢٥/ ٥/ ٢٠١٥ بەڕێوەبەرایەتی چالاكی وەرزشی و هونەری زانكۆ بەهاوكاری نوێنەرایەتی گشتی خوێندكاران، بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین، مەراسیمی پشتگیری لە كوردانی باكور "هەدەپە" ڕێكخست .

لەسەرەتای مەراسیمەكەدا بەڕێز د.هێرش رسول یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران وتەیەكی پێشكەشكرد، لە وتەكەیدا د.هێرش رسول باسی لە گرینگی و بایەخی هەڵبژاردنەكانی توركیا بۆ نەتەوەی كورد بەگشتی و كوردانی باكور بەتایبەتی كرد،جەختیشی لەسەر یەك دەنگی كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستان كردەوە، مەبەستی سازدانی مەراسیمەكەشی وەكو ئەركێكی نەتەوەیی و هاوسۆزی بۆ كوردانی باكور ناساند، وتیشی دەخوازین كوردانی باكور "هەدەپە" لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی توركیا دەنگی راستەقینەی خۆیان لەپەرلەمانی توركیا مسۆگەر بكەن و سەركەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنن .
لەكۆتایی مەراسیمەكەدا مامۆستایان و خوێندكاران بە بەرزكردنەوەی چەندین دروشمی جیاواز بۆ پشتگیری لە كوردانی باكور "هەدەپە" و دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی بۆیان كۆتاییان بە مەراسیمەكە هێنا .