University of Raparin Logo

لقی ماف پەروەرانی ڕانیە (٢٦٦) كتێب دەبەخشێتە زانكۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یەكشەممە ٣١/ ٥/ ٢٠١٥ لقی ماف پەروەرانی ڕاپەڕین (٢٦٦) كتێبی بەناونیشانی جۆراوجۆر لەبواری یاسادا، وە كۆمەڵێك كەل و پەل و پێداویستی تایبەت بە کتێبخانە وەك هاوكارییەك بەخشی بە کتێبخانەی ناوەندی زانكۆی ڕاپەڕین .

 دەربارەی هاوكاریكردنی زانكۆ لەلایەن لقی ماف پەروەرانی ڕاپەڕین، بەڕێز د.موفق خالید ڕاگری فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان وتی: دەخوازین بەخشینی ئەو ژمارەیە لە كتێب و كەل و پەل كاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی ڕەوتی خوێندن لەزانكۆدا، وتیشی بێگومان گەشەپێدان و پێشخستنی ئاستی زانستی لەزانكۆدا پێویستی بەهەوڵ و كۆششی هەموولایەك هەیە، دواتر د.موفق ڕێز و سوپاسی زانكۆی ڕاپەڕینی گەیاندە لقی ماف پەروەرانی ڕاپەڕین .

سەبارەت بە بەخشینی هاوكارییەكان بەڕێز نەهرۆ سەردار محمد بەرپرسی لقی ماف پەروەرانی ڕاپەڕین وتی: هاوكاریكردنی ناوەندێكی ئەكادیمی وەك زانكۆ بەئەركێكی مرۆڤ دۆستانە و نیشتمان پەروەری دەزانین، هەروەها وتیشی دەخوازین بەو هاوكاریانە توانیبێتمان خزمەتێكی باش بەبواری زانستی و ڕۆشنبیری لەناوچەكەدا بكەین، لە کۆتایشدا پشتگیری و هەماهەنگی  لقی ماف پەروەرانی ڕاپەڕینی بۆ زانكۆ دووپاتكردەوە.