University of Raparin Logo

رانکی ماڵپەری زانکۆی راپەرین لەسەر ئاستی جیهانی دووەمی زانکۆ حکومیەکانی هەریمی کوردستانە

چاپکردن ئیمەیڵ

پێگەی ئەلکترۆنی ئەلەکسا (alexa.com) بڕواپێکراوترین سەرچاوە بۆ دەستنیشانکردنی ریزبەندی ماڵپەڕەکان لەسەرتاسەری جیھان. بەپێی ئەو پێگە ئەلکترۆنیە ماڵپەڕی زانکۆی راپەڕین لەئێستا لەریزی 332,863 ی جیھاندایەو لەسەر ئاستی عیراقیشدا لەریزبەندی 370 دایەو لەناو زانکۆکانی کوردستانش لەریزبەندی 2 دایە.

مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن و چاپەمەنییەکان پێیڕاگەیاندین: بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان و راگەیاندن و چاپەمەنیەکان ھەوڵی بەردەوامی داوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و پێگەی زانکۆمان لەبوارە جیاوازەکاندا کە یەکێک لەو بوارە ھەرە سەرکەوتوانە ناساندنی کارو چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لەرێگای ماڵپەڕی زانکۆ بووە وەک سەرەکیترین رێگا بۆ نیشاندانی ھەوڵ و تێکۆشانی زانکۆمان لە ھەمو بوارەکاندا، ئاماژەی بۆئەوەشکرد کە لەئێستادا زانکۆی راپەڕین ماڵپەڕی کوردی بەکاردەھێنێت و یەکەم زانکۆی حکومیش بوو کە توانی دۆمەینی edu.krd لەئەنجومەنی وەزیران وەربگرێت و بەکاریبھێنێت، ھەروەھا لەمانگی نیسانی ئەمساڵی بەپێی وێب سایتی ئەلێکسا ماڵپەڕی زانکۆی راپەڕین لەریزبەندی دووەمی زانکۆکانی کوردستاندایە.
وتیشی: لێرەوە دەستخۆشی لەھەموو ئەو بەرێزانە دەکەم کە بەردەوامن لە ھاوکاریکردنی زانکۆمان بۆ پێشخستنی ئاستی خوێندن و گەشەکردنی زانکۆمان و بەتایبەت ھۆبەی وێب سایت و داتابەیس و ستافی پەیوەندییەکان و راگەیاندن کە توانیویانە لەماوەیەکی کەمدا رانکی وێب سایتی زانکۆمان بەرەوپێشچوونێکی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و رانکی زۆر بەرزبێتەوە بەبەراورد بەماڵپەڕە ئەکادیمییەکانی دیکەی کوردستان و عێراق.

http://www.alexa.com/siteinfo/www.raparinuni.org