بەرێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدان و زمان لەزانکۆی راپەرین بەھاوکاری پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی میوزیک، رۆژی یەکشەممە٧/ ٦ / ٢٠١٥، ئاھەنگێکی گۆرانی و میوزیکی بۆ دەرچووانی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی سازکرد.
لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا بەڕێز د.صباح رشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خویندنی بالا وتەیەکی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە، باسی لە گرنگی و بایەخی فێربوونی زمان کرد، وتیشی فێربونی زمان یەكێکە لە فاکتەرە سەرەکییەکانی بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی و کۆمەڵایەتی تاکەکانی کۆمەڵگە، د.صباح ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەشداربووانی کۆرسەکان هیوای ئایندەی زانکۆ و ناوچەکەن.
دواتر بەڕێز م.صڵاح بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدان و زمان لەزانکۆی راپەرین لە وتەیەکدا باسی لە بایەخی بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ فێرخوازان کرد، هیوای خواست کە بڕوانامەکە ببێتە دەستپێکێک بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا و بەرزبونەوەی ئاستی زانستییان.
لەئاھەنگەکەدا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی سکوڵی پەرستاری و فەرمانبەرانی زانکۆ و فێرخوازانی کۆرسەکانی سەنتەری پەرەپێدان و زمان بەشداربوون.
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەخشرایە فێرخوازانی کۆرسەکانی سەنتەری پەرەپێدان و زمان.