ڕۆژی یەكشەممە ٧ / ٦ / ٢٠١٥ لەسەرجەم فاكەڵتی و سكوڵ و بەشەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، یەكەم تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ ئەنجامدرا.
پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان لەزانكۆی ڕاپەڕین بە بەشداری ٣٥٠٠ خوێندكار بەڕێوەدەچێت،لەفاكەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەكان ٦٨٣ خوێندكاری بەشداری دەكەن، لەفاكەڵتی پەروەردەی بنەرەت ١٥٠٠ خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، هەروەها پرۆسەكە لەفاكەڵتی پەروەوەدەی قەڵادزێ و سكوڵی پەرستاری و بەشەكانی بایەلۆجی و فیزیا و كیمیا بەڕێوەدەچێت، جێی ئاماژەیە لەسەرجەم فاكەڵتی و سكوڵ و بەشەكانی زانكۆی ڕاپەڕین ئامادەكاری تەواوكراوە بەمەبەستی دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ خوێندكاران و چاودێری كردنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە .