University of Raparin Logo

پڕۆگرامی ‌هاوبەشیپێكردنی هەمفێری بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧

چاپکردن ئیمەیڵ

پڕۆگرامی هاوبەشیپێكردنی Hubert H. Humphrey هەلێكی باش دەڕەخسێنێت بۆ فێرخوازان تا پەرە بەتواناكانیان بدەن لە ڕێگەی بەشداریكردنی پرۆگرامێكی ١٠ مانگی تایبەت بۆ فێرخوازانی مامناوەندی لە هەندێ زانكۆی هەڵبژێردراوی ئەمریكا.

لەماوەی یەك ساڵی مانەوەیاندا لە زانكۆ، خوێندكارەكان بەشداری دەكەن لە چەند كۆرسێكی پەیوەندیدار بە بوارەكەی خۆیانەوە، هەرچەند ئەم پرۆگرامە، پرۆگرامێكی بێ بروانامەیە، بەڵام زۆربەی كاتیان بەبەشداریكردنی چالاكی پرۆفێشناڵ بەسەر دەبەن، لەوانە: راوێژ بەشارەزایان، گەشتی مەیدانی، وۆركشۆپ، پڕۆژەی لێكۆڵینەوەو ستراتیژی پراكتیكی بەسوود كە دواتر دەتوانرێت لەوڵاتەكەی خۆیدا جێبەجێ بكرێت. مەرجی بەشداریكردن:

•     فێرخواز دەبێت لەخوێندنی زانكۆ یان پەیمانگایەکی باوەڕپێكراودا بێت .
•    لێهاتووییەكی باشی پڕۆفێشناڵی هەبێت.
•    پێشتر سەردانی ئەمریكای نەكردبێت.
•    لێهاتوویی تەواوی هەبێت لەنوسین و قسەكردنی زمانی ئینگلیزی.
•    دانیشتووی عێراق بێت لەماوەی پێشكەشكرن و پرۆسەی هەڵبژاردنەكەدا.

  ئەم پرۆگرامە ناگونجێت بۆ:

•    تازە دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان.
•    مامۆستایانی زانكۆ، جگە لەمامۆستایانی زمانی ئینگلیزی وەك زمانی بیانی و تایبەتمەندەكانی بواری بەكارهێنان و چارەسەركردنی ماددەی هۆشبەر.
•    تاكێك كە لەماوەی ڕابردوودا لەئەمریكا خوێندبی یاخود ئیشی كردبێت. بوارەكانی خوێندن:

بۆ زانینی گشت ئەو بوارانەی كە لەم پرۆگرامەدا هەیە، كلیكی ئەم لینكی PDF  بكە:

http://photos.state.gov/libraries/iraq/231771/PDFs/humphrey_fellowship_2016-2017_fields_of_study.pdf    

دوا بەروار بۆ پێشكەشكردنی داواكاری : 15-7-2015 بۆ زانیاری زیاترو چۆنیەتی پێشكەشكردن و هەڵبژاردنی پرۆسەكە  كلیك لەم لینكە بكە:

http://iraq.usembassy.gov/hubert-humphrey-fellowship.html