پڕۆگرامی (FLTA) ی تایبەت بەوتنەوەی زمانی بیانی پڕۆگرامێكی ( ٩ ) مانگییە كە تیایدا مامۆستایانی بەشداربوو بڕانامەیان پێنابەخشرێت ، ئەم پڕۆگرامە دەرفەتێكە بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی بۆئەوەی پەرە بەتواناكانیان بدەن لەبواری وتنەوەی وانەی زمانی ئینگلیزی و پێشخستنی لێهاتووی لەو بوارەدا، هەروەها بۆئەوەی مامۆستایانی بەشدار بتوانن زانیاری زیاتر بەدەستبهێنن لەبارەی كەلتوری كۆمەڵگای ئەمریكا. سەرجەم ئەم چالاكیانە لەكاتی بەشداربوون وەك وانەبێژی یاریدەدەر بۆ زمانی عەرەبی بۆ خوێندكارانی ئەمریكی بەڕیوەدەچن، هەروەها دەرفەتێكیشە بۆ بەهێزكردنی وتنەوەی وانەی زمانی بیانی لە زانكۆو كۆلێژەكانی ئەمریكا.
بەشداربووانی پڕۆگرامی فوڵبرایت دەتوانن تێكەڵ بەكۆمەڵگا نیشتەجێییەكان بن و لەگەڵ كۆمەڵە جۆراوجۆرەكان گفتوگۆ بكەن و هەروەها بەشداربن لەو چالاكییانەی كە لەچوارچیوەی پڕۆژەكەدا بەڕیوەدەچن. بەشداربووان بۆ ماوەی ٢٠ كاتژمێر لەپۆلەكان وانەی عەرەبی دەڵێنەوە كە بەسەر وەرزەكانی خوێندندا دابەشكراوە.
مەرجەكانی بەشداربوون:
داواكار دەبێت ئەم مەرجانەی لای خوارەوەی تیدابێت:
• مامۆستا بێت، یان لەكاتی ڕاهێناندا بێت بۆئەوەی ببێت بەمامۆستا ( ئەزمونی وانەبێژی پێشتر لەبەرچاو دەگیرێت)
• تەمەنی لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت.
• هەڵگری ناسنامەی عێڕاقی بێت و نیشتەجێی عێڕاق بێت لەكاتی پێشكەشكردنی داواكاری و قۆناغی هەڵبژاردندا.
• هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت لەبواری ئەدەبی یان زانستی لەبەرواری ١ / ٦ / ٢٠١٦ لەم بوارانەی خوارەوە:
• ئینگلیزی وەك زمانی دووەم.
• خوێندنی ئەمریكی.
• ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی
• ئەدەبییاتی ئەمریكی یان ئینگلیزی.
• بەشداربوو زمانی ئینگلیزیی پاراوبێت و هەڵگری بڕوانامەی هەڵسەنگاندی زمانی ئینگلیزی بێت بەجۆرێك كەمترین كۆنمرەی ( ٥٥٠ )ی TOEFL ON PAPERو (٢١٣) بۆ (computer based TOEFL-CBT)یان (٧٩-٨٠) بۆ تاقیكردنەوەی Internet- یان (٦)ی IELTS ی هەبێت.
• زمانی عەرەبی پاراوبێت.
بۆ پڕكردنەوە و ناردنی فۆڕمی داواكاری سەردانی ئەم لینكە بكە:
https://apply.embark.com/student/fulbright/flta/
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆگرامەكە سەردانی ئەم لینكە بكە:
http://flta.fulbrightonline.org/
رێنماییەكانی تایبەت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكاری (FLTA Application Instructions) (PDF 1.6 MB)
دوا مۆڵەت بۆ پڕكردنەەی داواكاری 15/7/ 2015 دەبێت.