University of Raparin Logo

نزیكه‌ی ( ١٠ )‌ ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازی دابینكرا

چاپکردن ئیمەیڵ

 د.جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان له‌  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: "به‌هه‌وڵ و ماندوبونی  زۆری  سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ،وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى توانرا بڕی (٩٨٠٤٣٣١) وەک شایستە داراییەکان بۆ خوێندكارانى تواناسازى دابین بكرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ‌ دابینكردنی  ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌, کە هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی داراییدایە,‌ بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین: "خه‌می ژیان و خوێندنی خوێندکاران به‌ئاستێكی به‌رز له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لە ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت سه‌یر ده‌كرێت". ئەوەشى ڕاگەیاند: "ته‌مویله‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه‌ و, ده‌توانین سه‌رجه‌م پاره‌ی شایسته‌یی خوێندكاران، تا مانگی مایسی ٢٠١٥  بەسەر خوێندکارانى تواناسازى دابەش بکەین, ڕونیشکردەوە لە ئایندەیەکى نزیکدا لیستى ناوى خویندکاران کە شایستە داراییەکان دەیانگریتەوە بڵاودەکەینەوە.