University of Raparin Logo

ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بەڕێز/ د. ھێرش رسوڵ یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ

چاپکردن ئیمەیڵ

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین-ەوە دڵتەنگی خۆمان رادەگەیەنین بەھۆی برینداربوونی بەڕێز (د. ھێرش رسوڵ مراد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، بەھۆی کەوتنە خوارەوەی لەسەربان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ بەڕێزیان.

ھەروەک بەناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمانەوە ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بەڕێزیان دەخوازین و ئومێدەوارین بەزووترین کات چاکبێتەوەو دوا کارەسات و ناخۆشی بێت بۆ تەندرستی بەڕێزیان. سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین