University of Raparin Logo

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى دەربارەی مۆڵەتی خوێندن

چاپکردن ئیمەیڵ

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى  سه‌باره‌ت به‌ گشتاندنمان ژماره‌ (١٢)  له‌ ١٧ / ٦ / ٢٠١٥ 

به‌ پێویستمان زانى  گشت وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م گشتاندنه‌ له‌ سه‌ر بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران  ژماره‌ (٦١) له‌ ٩ / ٩ / ٢٠١٣ دا ده‌رچووه‌ تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تى خوێندن له‌ دواى ئه‌م به‌رواره‌ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى راگیراوه‌، تاوه‌كو رێنماى نوێ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌چێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ى راسپێردراو وه‌ ئێستا كاره‌كان له‌ قۆناغى كۆتایى دایه‌و له‌ ئه‌نجوومه‌نى شوراى هه‌رێمه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ له‌رووى یاسایه‌وه‌، دواتر  له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت وه‌ك سیسته‌مى نوێى خوێندن و مافى هیچ فێرخوازێك نافه‌وتێت.