دوای ئەوەی چەند کەنالێکی ڕاگەیاندن وەک ڕێنیشاندەرییەک بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ بڵاو کردەوە.
زانکۆی ڕاپەڕین بەمەبەستی زیاتر سودگەیاندن و هاوکاریکردنی خوێندکارانی پۆلی ١٢ بەپێویستیزانی لە ماڵپەری زانکۆ و پەیجی فەرمی خۆی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ بڵاوبکاتەوە، کە خوێندکاران پاش وەرگرتنەوەی نمرەکانیان پێویستی زۆریان پێیەتی بۆ ئەوەی بزانن نمرەکەیان لە چ بەشێکەوە نزیکەو، لە چ بەشێک وەردەگیرێن.
بۆ داگرتنی ڕێبەری دەرچوان بەشێوەی PDF کلیک بکە :
https://drive.google.com/file/d/0B0T_x5RLwi5scWhueEktVUlfUEk/view?pli=1