University of Raparin Logo

دەرچووانی تواناسازی بەپێی پێویستی زانكۆكان دابەشدەكرێن

چاپکردن ئیمەیڵ

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە ( ١٣٣٢٩ ) لە ٢ / ٧ / ٢٠١٥ كە ئاراستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە و وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی زانكۆی ڕاپەڕین كەوتووە.

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێكی تازەدا بەمەبەستی زیاتر سوود وەرگرتن لە تواناكانی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دوای ئەوەی خوێندن تەواو دەكەن و دەگەڕێنەوە وڵات، لەو ڕێكەوتە بەدواوە لەدوای گەڕانەوەیان لەدیوانی وەزارەت دەست بەكاربوونەوەیان بۆ دەكرێت نەوەك لەو زانكۆیەی كە پێشتر لەسەر میلاكی بووە، دواتر لەلایەن لیژنەی تایبەت لەدیوانی وەزارەت بەپێی پسپۆڕی و پێویستی زانكۆكان دابەشدەكرێن، لێرەدا مەرج نیە دەرچوی تواناسازی بخرێتەوە سەر میلاكی هەمان ئەو زانكۆیەی كە پێشتر لەسەر میلاكی بووە .

هەر لەنوسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-دا هاتووە سەبارەت بەو دەرچووانەی پێش ئەم گشتاندنە گەڕاونەتەوە و لە زانكۆكانی خۆیان دەست بەكاربوونەوە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی دوبارە پێداچوونەوە بە پسپۆڕییەكانیان دەكات، ئەگەر هاتوو ڕاژە و پسپۆڕیەكەی لەزانكۆكەی خۆی نەگونجا و زیادە بوو ئەوا ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر میلاكی زانكۆیەكی تر كە پێویستی بەپسپۆڕیەكە هەیە.