زانکۆی راپەڕین، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لەسەرجەم بەشەکانی بەیانیان و ئێواران دەکات.
کە رۆژی یەک شەممە ٥ / ٧ / ٢٠١٥ ، سەردانی بەشەکانیان بکەن و نمرەکانیان وەربگرنەوە. خوێندکارانی بەیانیان دەتوانن کاتژمێر ( ١٠) سەردانی بەشەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی نمرەکانیان و ھەروەھا خوێندکارانی ئێوارانیش لەکاتژمێر (٤)ی ئێوارەوە نمرەیان پێدەدرێتەوە. پێویستە خوێندکار ئەستۆپاکی لەگەڵ خۆی بھێنێت بۆ بەش ئەگەرنا بەھیچ شێوەیەک ناتوانێت نمرەکانی وەربگرێتەوە، تانەدان لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان هەمان ڕۆژ دەستپێدەکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، فۆرمی تانەدان لە تۆمارگا دابەش دەکرێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی راپەڕین