ڕۆژی یەكشەممە 5 ی تموز، بۆ یەكەم جار پێشكەوتووترین سەنتەری پراكتیكی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەسكوڵی پەرستاری زانكۆی ڕاپەڕین كرایەوە.
تەواوی پێداویستییەكانی ئەم سەنتەرە لەسەر بودجەی زانكۆكە تەرخانكراوە، كە تیایدا سیمیولەیتەر (Simuletor) ی ئاست بەرزی لەڕووی تەكنەلۆژیا و پێشكەوتوویی تێدایە، كە سەرجەم حاڵەتەكانی نەخۆشی و چارەسەركردن و چاودێریكردنی نەخۆشییەكان لەبەشی (ICU , CCU ، Emergency) و چۆنیەتی چاودێریكردنی پڕۆسەی مناڵبوون، مناڵی تازە لەدایك بوو، نەخۆشییەكانی ماوەی سكپڕی، چاودێریكردنی منداڵ لە ( ICU ) وە چەندین لێهاتویی دیكە وەك دانانی ( Chest tube ) پێدانی ماوەی بێهۆشكاری لەژووری نەشتەرگەری، ئەوانەو چەندین پرۆسیجەری تایبەت لەم (Simuletor) سیمیولەیتەرانەدا هەیە.
یەكەم خولی ڕاهێنان لەسەنتەرەكەدا لەلایەن (د.كارۆلس) نوێنەری كۆمپانیای (Gaumard) و دانا فەرما بۆ سەرجەم مامۆستایانی سكوڵی پەرستاری بەڕێوەچوو.
ئەم سەنتەرە دەبێتە سەنتەرێكی كارا لەسەنتەرە بەناوبانگەكانی كوردستان ، كە تیایدا دەتوانرێ ڕاهێنان بەكارمەندانی تەندروستی بكرێت لەسەرجەم ئەوبوارانەی كە ئاماژەیان پێدراوە، بەمەش دۆخی چاودێریكردنی نەخۆش لەنەخۆشخانەكان بەرەوپێش دەچێت و ئاستی توانای كارمەندانی تەندروستی بەرز دەبێتەوە .