University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدانی کار، پڕۆگرامی راھێنانی تواناکان دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری گەشەپێدانی کار لەزانکۆی راپەڕین لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین و خوێندکارانی سنورەکە، پڕۆگرامی راھێنانی تواناکان بۆ ( ١٥ ) فێرخواز لەپسپۆڕییە جیاوازەکان دەکاتەوە.

ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەین کە دانیشتووی سنوری بیتوێن وپشدەرن، و لەم پسپۆڕیانەی خوارەوە لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن، و قۆناغی چوار-ن سەردانی سەنتەری گەشەپێدانی کار بکەن لەزانکۆی راپەڕین بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم.

پسپۆڕییەکان:

* ئەندازیاری بەھەموو بەشەکانیەوە بەتایبەت (تەلارسازی و شارستانی)

*کارگێڕی کار

* ژمێریاری

*رووپێوی

*دیکۆرات

دوا کات بۆ پێدانی فۆڕم: ٢٨ / ٧ / ٢٠١٥ دەبێت.

شوێن: زانکۆی ڕاپەڕین - سەنتەری گەشەپێدانی کار- فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان - نھۆمی دووەم