وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی ٩ ی بنه‌ڕه‌تی و ١٢ ی ئاماده‌یی راگه‌یاند.
د. پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، رایگه‌یاند: ته‌نها یه‌ك خوێندكار له ١٠٠% ی هێناوه، كه ئه‌ویش لە سنوری پەروەردەی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، مامۆستا باپیر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌زمونه گشتیه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناوی یه‌كه‌مه‌كانی ئاشكرا كرد، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم.
ناوی یه‌كه‌م و دوومی زانستی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم:
١- دونیا وه‌سفی مه‌حمود محه‌مه‌د، په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ( كۆنمره ٧٠٠ )
٢- دابان حه‌سه‌ن عه‌زیز محه‌مه‌دئه‌مین، ئاماده‌یی فاخیر مێرگه‌سووری ( كۆنمره ٦٩٦ )
ناوی یه‌كه‌م و دوومی وێژه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم:
١- شه‌یما ره‌شید عومه‌ر، به‌رده‌ڕه‌ش – دهۆك، ( كۆنمره ٦٨٦ )
٢- ئه‌میره عارف محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ئاكرێ ( كۆنمره ٦٨٢ )
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا باس له‌وه‌كرا كه له‌به‌شی زانستی ٦٨ هه‌زار و ٢٥٨ خوێندكار به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌كاندا كردووه و له خولی یه‌كه‌م ١٩ هه‌زار و ٩٦٦ خوێندكار ده‌رچوون كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته ١٦. ٢٩ % و ساڵی رابردووش رێژه‌كه ١٥. ٢٤ % بووه.
له‌سه‌ر ئاستی وێژه‌یی ٥٣ هه‌زار و ٩٣٧ خوێندكار به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌كاندا كردووه و له خولی یه‌كه‌م ١١ هه‌زار و ٢٩٤ خوێندكار ده‌رچوون كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته ٩٤. ٢٠ % و ساڵی رابردووش رێژه‌كه ٣٦. ١٨ % بووه.
له‌سه‌ر ئاستی پیشه‌یی ٣ هه‌زار و ٢٩٦ خوێندكار به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌كاندا كردووه و له خولی یه‌كه‌م ٩٢٢ خوێندكار ده‌رچوون كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته ٢٠. ٢٨ % .