University of Raparin Logo

وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا مژدە دەدەنە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەوانەی وەک یەکەم ساڵ بەشداریی تاقیکردنەوەکانی ساڵی ( ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ )یان کردبوو دەرنەچوبوون ئەمساڵ وەک دووساڵە پاش بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکان دەرچوون، ئەوا ڕینماییەکانی بەخشینی نمرە دەیانگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی لقەکانی زانستی و وێژەیی ئەگەر وەک یەکەم ساڵ لە تاقیکردنەوەکانی ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ دەرنەچوبوون، بەڵام ئەمساڵ دوای بەشداریکردنیان دەرچووبێتن، ئەوا ئەمساڵ بەخشینی نمرە دەیانگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ بەساڵی نەکەوتن ( عدم رسوب ) بۆ خوێندکاران هەژمار کراوە، بۆیە بەپێی خاڵی سێهەمی ڕێبەری خوێندکارانی ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ بۆ ئەمساڵ ڕێنماییەکانی (بەخشینی نمرە) دەیانگرێتەوە.