بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان-ەوە، بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین-ەوە پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان و گشت موسڵمانانی جیھان و موسڵمانانی کورد بەتایبەت دەکەین.
ھەروەک پیرۆزبایی لە گشت خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی زانکۆمان دەکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە پیرۆزە دەروازەیەک بێت بۆ چارەسەری سەرجەم کێشە سیاسییەکانی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا، ھەروەھا کۆتایی ھێنان بێت بەدوژمنانی کوردو سەرکەوتنی ھەمیشەیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبەرامبەر تێرۆریستانی دژی مرۆڤایەتی و دوژمنی کورد.
سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین