University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین (٢) توێژینەوە لەجۆرناڵێکی زانستی ئاست بەرزی زانکۆیەکی ئەوروپا بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

لەدواین ژمارەی جۆرناڵی نێودەوڵەتی (Journal of Economic Development, Environment and People)، مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین لەمانگی تەمموزی ٢٠١٥دا دوو توێژینەوەی ئەکادیمی بۆ بڵاودەکرێتەوە بەناوی زانکۆی راپەڕینەوە.

ئاراز رەمەزان، کە مامۆستای زانکۆی راپەڕینەو لەھەمان کاتدا بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی راپەڕینە لەمانگی ٢٠١٥/٧دا (٢) توێژینەوەی  لەجۆرناڵی نێودەوڵەتی (Journal of Economic Development, Environment and People بڵاوکردنەوە کە گۆڤارەکە لەلایەن زانکۆی spiru haret university لەوڵاتی رۆمانیا دەردەچووێنرێت و زانکۆی ناوبراو پەیوەندی رەسمی لەگەڵ زانکۆی راپەڕین ھەیەو یەکێکە لەزانکۆ ھەرە ئاست بەرزەکانی وڵاتی رۆمانیا.
مامۆستاکەی زانکۆی راپەڕین یەکێک لە توێژینەوەکانی بەناونیشانی (رۆڵی سۆشیال میدیا لەدواین شۆڕشی سوریا)یەو لەگەڵ د. نەزاکەت حسێن حەمەسەعید مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی بەھاوبەشی ئەنجامیانداوە، ھەروەھا توێژینەوەی دووەم بەناونیشانی ( کۆنتڕۆڵکردن و بەکارھێنانی سانسۆرە لەلایەن حکومەتەکانەوە، ئێران و ھەرێمی کوردستان بەسامپڵی توێژینەوەکە وەرگیراون)، کە توێژینەوەیەکی بەراوردکارییە.
شایانی باسە گۆڤاری (Journal of Economic Development, Environment and People)، لەھەمان کاتدا لەلایەن یەکێتی زانکۆکانی ناوەندی ئەوروپای خۆرھەڵات (Alliance of Central Eastern European Universities) بڵاودەکرێتەوە. بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە دەستخۆشیی و پیرۆزبایی لەمامۆستا ئاراز رەمەزان دەکەین، و ھیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین. لینکی گۆڤارەکە:
http://cercetare.spiruharet.ro/ojs/index.php/jedep/issue/current/showToc لینکی یەکێتی زانکۆکانی ناوەندی ئەوروپای خۆرھەڵات
http://www.aceu-edu.org/publications
لینکی توێژینەوەکان:
1.   Which Governments May Control the Mass Media Iran and Kurdistan as a Case Study?

2.     The Role of Social Media in the “Syrian Uprising