University of Raparin Logo

سەرۆکی بەشی جوگرافیا توێژینەوەیەک لەجۆرناڵێکی زانستی ئاست بەرز بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

لەدواین ژمارەی جۆرناڵی نێودەوڵەتی  (The HOLOCENE Journal)، مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین لەمانگی تەمموزی ٢٠١٥دا بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێک توێژەری نێودەوڵەتی توێژینەوەیەکی زانستی بەناوی بەشی جوگرافیای زانکۆی ڕاپەڕین بڵاو کردەوە

 سەرکار حمد ، کە مامۆستای زانکۆی راپەڕینەو سەرۆکی بەشی جوگرافیایە، لەمانگی ٢٠١٥/٧دا توێژینەوەیەکی لەجۆرناڵی نێودەوڵەتی The HOLOCEN Journal بڵاوکردەوە کە گۆڤارەکە لەلایەن دامەزراوەی     SAGE Journals  بڵاو دەکرێتەوە. ئەم گۆڤارە یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکان لە بواری زانستی جوگرافیا و خاوەن impact factor کاریگەریەکی بەرزە و تەنها تویژینەوەی  رەسەن و ئاست بەرز بڵاو دەکاتەوە. توێژینەوەکە بەناونیشانی (بەرزبوونەوەی پێشوەختی ئاستی ئاوی دەریای قەزوین لەسەردەمی چاخی بەستەڵەکی بچوکدا و کاریگەریەکانی لەسەر ژینگە و دانیشتوان) شایەنی باسە ئەم توێژینەوەیە بە دەرئەنجامێکی نوێ گەیشتووە و هاوبەشیەکی بەرچاو دەکات لە روونکردنەوەی کاریگەریەکانی چاخی بەستەڵەکی بچوک لەسەر ژینگە و دانیشتوان.