بەناوی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی زانکۆی راپەڕین-ەوە بەخوێنەرانی خۆشەویست و ھەموو لایەکی رادەگەیەنین کە زانکۆی ڕاپەڕین تەنیا خاوەنی یەک پەیجی فەرمییە کە لینکەکەی لەخوارەوە ھاوپێچ کراوەو زیاتر لە (٢١) ھەزار لایکی ھەیەو کاروچالاکییەکانی زانکۆو چالاکییەکانی پەیوەست بەخوێندنەوە بڵاودەکاتەوە.
بەداخەوە پەیجێکی ساختە بەناوی زانکۆی راپەڕین-ەوە دروستکراوە بۆ مەرامی شەخسی و تایبەتی، کە لەرێگەی ئەم پەیجەوە کە لینکەکەی ھاوپێچ کراوە، سوکایەتی و تەشھیر بەخەڵکی شاری رانیەو لێپرسراوانی یەکە ئیدارییەکان دەکرێت و ھانی خەڵکی دەڤەرەکە دەدات بۆ کردەوەی توندوتیژی، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین کە شکۆی زانکۆی راپەڕین لەوە گەورەترە بەوەھا کردەوەیەکی ناژیرانە بشکێنرێت و بەناوی زانکۆوە سوکایەتی و تەشھیر بەخەڵکی دەڤەرەکە بکرێت، ئەو پەیجە ساختەیە ھیچ پەیوەندییەکی بەزانکۆی ڕاپەڕین-ەوە نییە.
لینکی پەیجی فەڕمی زانکۆی راپەڕین:
لینکی پەیجە ساختەکە:
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن و چاپەمەنییەکان
زانکۆی راپەڕین
٢٨/٧/٢٠١٥