University of Raparin Logo

سكۆلارشیپی داد بۆ ساڵی 2016-2017 كرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

پرۆگرامی داد، هەلی خوێندن دەرەخسێنێت بۆ فێرخوازانی چەند وڵاتێكی جیاواز تا لەدامەزراوە ئەكادیمیەكانی خوێندنی باڵا لەوڵاتی ئەڵمانیا درێژە بەخوێندن بدەن. ئەم سكۆلارشیپە كۆمەڵێ كۆرسی خوێندنی باڵا لەزانكۆكانی ئەڵمانیا پێشكەشدەكات كە ئامانجی پێگەیاندنی گەنجی پرۆفێشناڵ و تایبەتمەندە لە بوارە جیاوازەكاندا.

مەرجەكان:
-    نابێت دوا بڕوانامە (بەكالۆریۆس- ماستەر) شەش ساڵی بەسەردا ڕۆیشتبێت.
-    لانیكەم ئەزموونی دوو ساڵی خزمەتكردنی هەبێت دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس.
-    توانستی زمانی ئینگلیزی.
-    بۆ ئەو كۆرسانەی كە بە زمانی ئەڵمانیان، لەوانەیە تاقیكردنەوەیەكی زمانی ئەڵمانی داوا بكرێت.
مافە داراییەكان كە دەبەخشرێت بەكاندیدەكان:
DADA مانگانە بڕی ٧٥٠یۆرۆ بەكاندیدەكان دەبەخشێت،و بیمەی تەندروستی و هەندێ تێچووی لاوەكی تر، سەرەڕای ئەوەی كە DAAD  ساڵانە پارەیەكی تایبەت تەرخاندەكات بۆ ئەو كاندیدانەی كە تویژینەوەی زانستی دەكەن. ئەو مافە شایستانەی كە لەئێستادا دانراون لەرێگەی زانكۆی ناوبراو دەكرێت گۆرانكاریان بەسەردا بێت لەئایندەدا.
دۆكیومێنتە داواكراوەكان:
-    فۆڕمی پێشكەشكردنی داد
-    سی ڤی ، وا باشترە بە Europassبێت.
-    نامەی هاندان ( Motivation letter)
-    نامەی پشتگیری
-    توانستی زمانی ئینگلیزی
-    كۆپی بڕوانامە بەدەست هاتووەكان
-    كۆپی بڕوانامەی بەنمرە. چۆنیەتی پڕكردنەوەو پێشكەشكردنی داواكاری:
ئارەزومەندان دەتوانن فۆڕمەكانیان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە پێشكەش بكەن و  داواكار دەبێت هەموو دۆكیومێنتە داواكراوەكان پێشكەش بكات   دواین مۆڵەت بۆ پێشكەشكردنی داواكاریەكان:
بۆ زانیاری زیاترو وەرگرتنی دوا مۆڵەت لەسەر كاتی پێشكەشكردنی داواكاری سەردانی وێبسایتی داد بكەن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە.
http://scholarship-positions.com