ڕۆژی چوار شەممە ٥ / ٨ / ٢٠١٥ بەرامبەر بریاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ژمارە (٦١) لە ٩ / ٩ / ٢٠١٣ فەرمانبەرانی زانكۆی ڕاپەڕین گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەتە بەڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن لەدوای ئەم بەروارەوە، بەپێی ئەم بڕیارەش فێرخوازانی خوێندنی باڵا بێبەش دەبن لە ئەنجامدانی پڕۆسەی خوێندن لەناوخۆ و لەدەرەوە، تەنانەت ئەگەر تێچووی خوێندنەكەیان لەئەستۆی خۆیان بێت.
گردبوونەوەی فەرمانبەرانی زانكۆی ڕاپەڕین لەكاتێكدایە تەنانەت لەزانكۆكانی ناوخۆی هەرێم هیچ هیوایەك نییە لەئەمساڵدا خویندنی ماستەر بكرێتەوە ، فەرمانبەران لەڕێگەی دەركردنی بەیاننامەیەك دوای گێرانەوەی مافی خویندنی ماستەریان بۆ سەرجەم دەرچوانی زانكۆكان دەكرد.
ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە: