University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین ڕاگری سەرجەم كۆلێژەكانی پەرستاری لەزانكۆكانی عێراق كۆكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ٥ / ٨ / ٢٠١٥ لەسكوڵی پەرستاری لەزانكۆی ڕاپەڕین كۆبونەوەی خولیی ڕاگری سەرجەم كۆلێژەكانی پەرستاری لەزانكۆكانی عێراق بەڕێوەچوو .

لەگەڵ گەیشتنی وەفدی میوان كە پێكهاتبوون لە نوێنەری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی متمانە بەخشینی كۆلێژەكانی پەرستاری لە عێراق و ڕاگری سەرجەم كۆلێژەكانی پەرستاری لەزانكۆكانی عێراق، لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.سناء حسن عبدالصاحب ) سەرۆكی سكوڵی پەرستاری لەزانكۆی ڕاپەڕین پێشوازییان لێكرا، دواتر كۆبونەوەكە دەستی پێكرد.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەڕێز (د.صباح رشید) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خویندنی باڵا بەخێرهاتنی گەرمی میوانەكانی كرد و وتی : دەخوازین ئەنجامدانی كۆبونەوەكە كاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر ئاستی پێشكەوتنی زانستی كۆلێژەكانی پەرستاری، دەروازەیەك بێت بۆ زیاتر نزیك بوونەوەی كۆلێژەكان لەیەكتری، لەپێناو هێنانەكایەی بەرزترین ئاستی زانستی كۆلێژەكان .
دواتر ڕاگری كۆلێژەكانی پەرستاری گفتوگۆكانیان دەستپێكرد و باسیان لەچەند تەوەرێكی گرنگ كرد وەك پێداچوونەوە بە راسپاردەكانی كۆبونەوەكانی پێشووتر و ئەنجامەكانی و چۆنیەتی پەیڕەوكردنی بنەماكانی متمانە بەخشین لە كۆلێژەكانی پەرستاری .
هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند لەهەر كۆلێژێك بەمەبەستی یەكخستنی پڕۆگرامەكانی خوێندن لەسەرجەم كۆلێژەكانی پەرستاری عێراق و لابردنی هەر جیاوازیەك كە لە پڕۆگرامی خوێندنی نێوانیاندا هەیە .
جێی ئاماژەیە ژمارەی كۆلێژەكانی پەرستاری لەعێراق (18) كۆلێژە و لەو ژمارەیەش چواریان لە هەرێمی كوردستانن .