پڕۆگرامی IKURPP کە لەلایەن رێکخراوی IREXی ئەمریکی سەرپەرشتیدەکرێت و ماوەی نزیکەی ساڵێک دەخایەنێت سەرکەوتووترین کاندیدەکانی زانکۆکان ھەڵدەبژێردرێن لەرێگەی کێبڕکێ-ەوەو بۆ ماوەی مانگێک لەناوەندە زانستی و ئەکادیمییەکانی ئەمریکا راھێنانیان پێدەکرێت.
جەمال عەلی، مامۆستای زمانی ئینگلیزی لەزانکۆی راپەڕین لەکێبڕکێ-کان سەرکەوتوو و توانی لەگەڵ تیمێک لەمامۆستایانی زمانی ئینگلیزی بۆ راھێنانی سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات و لەئێستادا لەناوەندە ئەکادیمییەکانی ئەو وڵاتە سەرقاڵی راھێنان.
ڕۆگرامەکە کە لەلایەن زانکۆی فێرجینا تێک و رێکخراوی (IREX) بەڕێوەدەبرێت ھەوڵ دەدات بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ھاوکاریکردن و پێدانی یارمەتی تەکنیکی و توانای بەرەوپێشبرنی پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی و بەرەو پێشبردنی ڕێگاکانی وانەوتنەوە لەبەشە ئینگلیزییەکان لەناو زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا پارەی بۆ تەرخانکراوە.